ژیاننامەی پڕۆفیسۆر.د. عەلی قەرەداغی
یەکەم: لە ئامێزی قەرەداغدا
لە گوندی نەوتی سەر بە شارۆچكەی قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لە مانگی تەموزی ساڵی 1949ز بەرانبەر بە 1368ك جەنابی دكتۆر عەلی محیی الدین قەرەداغی چاوی بەدنیا هەڵهێناوە.
شایانی باسە ناوچەی قەرەداغ لە مێژە بووەتە لانكی چەندین زاناو داناو پیاوماقوڵی گەورەی وەك مامۆستا شێخ عبداللطيف ی گەورەو، مامۆستا شێخ محمد نجیب قەرەداغی و، مامۆستا شێخ عومەر قەرەداغی و، مامۆستا شێخ مصطفی قەرەداغی و، مامۆستا شێخ بابا رەسوڵا و، مامۆستا شێخ نورالدین و، مامۆستا شێخ نجم الدین، هەروەك لانكی سەرهەڵدانی زانای عاریف و گەورەی كورد مەولانا خالدی نەقشبەندی بووە.
جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی سەر بە خێزانێكی دین پەروەر و زانست دۆست بووەو لەڕووی رەچەڵەكەوە دەچێتەوە سەر ئیمام حسین (خودا لێی رازی بێت).
جەنابی شێخ محیی الدین ی باوكی پیاوێكی دین پەروەر و خواناس و بەهەڵوێست بووەو، هەمیشە پشتیوانی حەق و راستی بووەو هاوكار و دۆستێكی باشی شێخ مەحمودی نەمر بووە لە شۆڕشی كوردیدا دژی داگیركاری ئینگلیز.
لەهەمانكاتدا زۆر دژ بووە بە بیری شیوعییەكان و بەرەنگاری شیوعییەت بووەتەوە لە ساڵانی 1958 - 1963 ز، جەنابی دكتۆر عەلی لە بارەی باوكییەوە دەڵێت: "جەنابی باوكم پیاوێكی چاونەترس و بوێر بوو جگە لە خودا لە هیچ كەس نەدەترساو، لەڕووی رێكوپێكی خێزانییەوە توندوتۆڵ و كاریگەر بوو، لەكاتی گەرمەی سەرهەڵدانی شیوعییەتدا لەگەڵ چەند كەسێكی كەم بەتوندی لەڕوویاندا وەستا لە ساڵانی 1958 - 1963ز، لەكاتی شۆڕشی عبدالكریم قاسمدا لە عێراق، تەنانەت هەوڵی تیرۆركردنی جەنابی باوكمیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون، ئەو هەمیشە خۆشەویستی (ئیسلام)ی لە دڵی ئێمەدا دەچاند و فێری دەكردین تەنها شانازی بە ئیسلامەوە بكەین".
جەنابی باوكیان رۆڵێكی كاریگەریان هەبوو لەسەر ئاراستەكردنی بەرەو زانست، جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی لەم بارەیەوە دەڵێت: "باوكم بەرەحمەت بێت لە قوتابخانەی حكومی دەریهێنامو خستمیە حوجرەوە لە سەردەمی گەرمەی شیوعییەت لە عێراقدا كە لەوكاتەدا هەرچی كۆلێژ و پەیمانگا و قوتابخانەی شەرعی هەبوو هەڵوەشێنرابویەوە".
دایكی بەڕێزیان خاتوو ئامینە عوسمان بە ڕەحمەت بێت، ئافرەتێكی میهرەبان و نەجیب و خواناس و ئیمان دامەزراوبوو، زۆر هیواخواز بوو منداڵەكانی قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن و ببنە مەلا و زانای پەیامدار.
دووەم: رێچكەی زانستی
جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرەتای فێربوون و خوێندنی زانستەكانی لە زێدی خۆی دەستپێكرد لە گوندی (نەوتی) لە شارۆچكەی قەرەداغ، لەو ماوەیەدا هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەركرد، دواتر چووە شاری سلێمانی بۆ خزمەتی گەورە و زانا و مامۆستایانی وەك جەنابی شێخ نجم الدین قەرەداغی و، مامۆستا شێخ مستەقا قەرەداغی و، چەندین زانای تری بەناوبانگی شاری سلێمانی، دواتر چوویە شاری بەغداد و لە خزمەتی كۆمەڵێك گەورە زانای بەناوبانگدا درێژەی دا بە خوێندنی زانستەكان، لەو مەلا و زانا گەورە و قەدر گرانانە جەنابی مەلا عبدالكریمی مودەڕیس و، جەنابی مامۆستا شێخ عبدالقادری وتاربێژ.
لە درێژەی گەشتە زانستییەكەیدا جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی لە ساڵی 1969 ز پەیمانگای ئیسلامی تەواو كرد، یەك ساڵ دوای ئەوە لە ساڵی 1970 ز ئیجازەی عیلمی مەلایەتی وەرگرت لەسەر شێواز و رێ و رەسمی حوجرەكانی كوردستان لە خزمەتی چەندین گەورە زانا و مەلاباشی شاری سلێمانیدا، لەوانە جەنابی مامۆستا شێخ مستەفا قەرەداغی. شایانی باسە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمی پەیمانگای ئیسلامی بوو، دواتر پەیوەندیكرد بە كۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس لە شەریعەتی ئیسلامیدا لە ساڵی 1975ز، ئەوەبوو بە پلەی نایاب و بە روتبەی یەكەم كۆلێژی ئیمام ئەعزەمی تەواو كرد. ئیدی خولیای خوێندنی باڵا كەوتەسەری و بەرەو وڵاتی میسر كەوتەڕێ و دەستیكرد بە خوێندنی ماستەر لە فیقهی بەراوردكاریدا لە كۆلێژی شەریعە و قانون لە زانكۆی ئەزهەر، ئەوەبوو لە ساڵی 1980ز بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا بە پلەی نایاب.
بەهەمانشێوە جەنابیان درێژەیان دا بە خوێندنی دكتۆرا و توانیان لەهەمان كۆلێژ و لەهەمان زانكۆ لەبواری گرێبەست و مامەڵە داراییەكاندا بە پلەی نایاب لەگەڵا روتبەی یەكەمی شەرەف بڕوانامەی دكتۆرا بەدەستبهێنن لە ساڵی 1985ز، هاوكات زانكۆی ئەزهەر راسپێردرا بە چاپكردنی تێزی دكتۆراكەی و دەستاودەست پێكردنی لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهان، شایانی باسە تێزی دكتۆراكەی جەنابیان بەناونیشانی (مبدأ الرضا في العقود: دراسة مقارنة في الشريعة والقانون المدني) بوو، لەڕووی زانیارییەوە تێزی دكتۆراكە زانستی فیقهی هەرهەشت مەزهەبە زانراو و باوەكەی لەخۆگرتبوو، هاوكات لەڕووی یاساییشەوە یاساكانی رۆمانی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و میسری و عێراقی لەخۆ گرتبوو.
لەروویەكی ترەوە گرنگە ئاماژە بەوە بدەین كە زیرەكی و بلیمەتی جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی شتێكی چاوەڕواننەكراو نەبوو، چونكە جەنابیان زۆر بە دڵگەرمی و بێوچان سەرقاڵی فێربوون و لەبەركردن و خوێندنی زانستەكان بوون، لە تێكڕای زانستەكانی وەك فیقه و تەفسیر و زانستی فەرموودە و زانستەكانی زمان و رەوانبێژی و چەندین زانستی تر بەشێوەیەك سەرجەمی ئەو زانستانە و شەونخونی و هەوڵی بەردەوامی جەنابیان لەگەڵیدا یارمەتیدەر بوون بۆئەوەی جەنابیان بگات بە كاروانی زانایانی پێشەنگ و پلەی ئیجتیهاد. وەك نموونە بەشێك لەو سەرچاوە زانستیانە ئاماژە پێ دەدەین:
• لە زانستی زمانی عەرەبیدا (علم النحو): كتێبی سەد عامیلەكەی لەبەركردووە، العوامل للبركوی، لەگەڵ كتێبی (الإظهار)ی لەبەركردووە، كتێبی (الانموذج)ی لەبەركردووە تا بەشی (المنصوبات) كتێبی (الكافیة)ی لەبەركردووە، كتێبی (ألفیة إبن مالك) لەگەڵ شەرحی (البهجة المرضية) سیوطی حەوت سەد بەیتی لەبەركردووە، دواتریش لە كۆلێژ خوێندویەتی.
• لە زانستی سەرفدا (علم الصرف): كتێبی (تصریف الزنجانی) لەگەڵ كتێبی (تصریف ملا علی) لەبەركردووە، هەروەها خوێندونی لەگەڵ چەند شەرحێكدا، چەندین حاشیەی قورس و گرانی وەك حاشیەی قزڵجی خوێندووە، كتێبی (الشافیة) خوێندووە لەگەڵ شەرحەكانیدا بەڵام لەبەرینەكردووە، كتێبی گوڵستانی سەعدی شیرازی خوێندووە.
• لە زانستی رەوانبێژیدا (علوم البیان والمعانی و البدیع): كتێبی (الإیضاع)ی لەبەركردووە، كتێبی (المختصر) مەتن و شەرحەكەی خوێندووەو چەند بەشێك لە مەتنەكەی لەبەركردووە، كتێبی (المطول)ی خوێندووە بەڵام لەبەری نەكردووە.
• زانستی ئوسوڵی فیقه (علم أصول الفقە): كتێبی (جمع الجوامع) خوێندووەو لە سەرەتاوە تا بەشی (الإجتهاد والتقلید)ی لەبەركردووە، كتێبی (لب الالباب)ی خوێندووە، بەشێك لە كتێبی (المستصفی)ی غەزالی خوێندووە، كتێبی (دراسة علم أصول الحنفیة)ی خوێندووە لە كۆلێژی ئیمام ئەعزەم.
• زانستی فیقه و میرات (علم الفقه والفرائض): كتێبی (فتح القریب)ی لەبەركردووە، كتێبی (فتح المعین) خوێندوویەتی و بەشێكی لەبەركردووە لەگەڵ شەرحی (إعانە الطالبین)، كتێبی (المنهاج) لەگەڵا شەرحەكەی، (تحفە المحتاج) بەشی نیكاح، لەگەڵابەشی تەڵاقی خوێدووە لێی و كتێبی (المنهج) لەگەڵ شەرحەكەی خوێندووە، كتێبی (الهدایة) لەبەركردووە.
• زانستی قورئان و تەفسیر (علوم القرآن والتفسیر): تەفسیری بەیزاوی خوێندووە لەگەڵ لەبەركردنی بەشی زۆری، بەشێك لە تەفسیری (الكشاف)ی خوێندووە، لەگەڵ حاشیەكانی، چەند كتێبێكی سەردەمی نوێی خوێندووە لەبارەی زانستەكانی قورئانەوە، ئەو حوجرەیەی جەنابیان تێیدا فەقێ بووە شەوانی هەینیان تەرخانكردووە بۆ تەفسیری قورئان و گفتوگۆی شیكاری زمانەوانی (إعراب القرآن).
• زانستی فەرموودە و راڤەی فەرموودە (علوم الحدیث): كتێبی (نخبة الفكر)، (الترغیب والترهیب) چەند بەشێكی لەگەڵ كتێبی (ریاض الصالحین)ی خوێندووە.
• (علم الوضع): كتێبی (رسالة فی علم الوضع)ی خوێندووە.
• لە بواری ئەدەبدا: جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی بایەخێكی زۆری داوە بە ئەدەب و شیعر و وتەی جوانی زۆری لەبەركردووە هی سەردەمی كۆن و سەردەمی ئیسلام و، گرنگی زۆر زۆری داوە بەڕەوانبێژی، لە حوجرەدا شەوانی سێ شەممە تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆی شیعری و هۆنینەوەی شیعر.
• زانستی ژیربێژی (علم المنطق): كتێبی (إیساغوجی) لەبەركردووەو شەرحەكەی خوێندووە، كتێبی (تهذیب المنطق)ی خوێندووە. كتێبی (شرح المطالع) خوێندووە. كتێبی (كلنبوی برهان)ی خوێندووە لەگەڵا شەرحی مامۆستا ئیبن قەرەداغی.
• لە بواری بیروباوەڕ و عەقیدەدا (العقیدة وعلم الكلام): كتێبی (تهذیب الكلام)ی لەبەركردووە لەگەڵ شەرحی نەسەفی. كتێبی (الفضیلة: شرح الوسیلە) كتێبی (شرح المواقف)ی خوێندووە.
• لەبواری زانستی گەردوونناسیدا (علم الفلك والإسطراب): جەنابیان بنەما سەرەكییەكانی ئەم زانستەیان خوێندووە، ئەم زانستە قورس و سەختبوو هەموو زانایەك توانای وتنەوەی نەبوو.
سێیەم: بەرەو مامۆستایەتی و قوڵبوونەوە.
لە قۆناغی مامۆستاییدا جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی بوویە مامۆستا لە كۆلێژی شەریعە لە زانكۆی قەتەر لە ساڵی 1985ز. بە رێچكەی مامۆستایەتی و وانە وتنەوەدا سەركەوت تا گەیشتە پلەی (اڵاستاذیة) لە ساڵی 1995ز. لەڕووی نوسین و بەرهەمی زانستییەوە زیاتر لە (50) كتێبی هەیە و، بابەت و لێكۆڵینەوە زانستییەكانی زیاتر لە (200) لێكۆڵینەوەی زانستی دەبن، زۆرینەی بەرهەمە زانستیەكانی لە بواری ئابوری ئیسلامی و، مامەڵە داراییەكاندایە، لەگەڵا ئەوەشدا لە بواری فیقهی سەردەم و، فیكری ئیسلامییدا جێگا پەنجەی دیارە و، بەشێكی زۆر لە زانایانی سەردەم شایەتی ئەوەی بۆ دەدەن كە خاوەنی زانستێكی فراوان و فرە رەهەندە و كەسێكی مەوسوعەییە و، وردبینی و قوڵبوونەوەیەكی زۆری هەیە لە فیقهی مامەڵە داراییەكان و ئابوری ئیسلامیدا. لەم رووەوە گەواهی زۆری لەسەر دراوەو ئاماژە بە بیرفراوانی و توانای زۆر و هەوڵی بەردەوامی دراوە. شایانی باسە جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی لە زانكۆدا تواناكانی خۆی قەتیس نەكردبوو، بەڵكو بەشداری كاری رێكخراوەو ناوەندە زانستییەكانی دەكرد بە بەردەوامی و لە ناوەوەو دەرەوەی قەتەردا ئامادەی ناوەندە زانستی و رۆشنبیرییەكان بوو، وەك بانگخواز و موفتی هاوبەشێكی كاریگەری مەیدانی كار و كێشەكان بوو، لە راگەیاندنەكاندا بینراو و بیستراو و نوسراو و قسە و بابەت و نوسینی هەبوو، سەرپەرشتیار و بەشداری بەشێكی زۆری لیژنەی فەتواو چاودێری شەرعی بانكە ئیسلامییەكان بوو، هەموو ئەمانە وایانكرد جەنابی دكتۆر قەرەداغی خۆشەویستی زۆرینەیەكی خەڵك بێت لە وڵاتی قەتەر و دەرەوەی قەتەردا، لەهەمانكاتدا رێز و پلە و پایەیەكی تایبەتی هەیە لە دڵی زانایانی سەردەمدا.
چوارەم: ئەرك و بەرپرسیارێتی زانستی.
ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتیە زانستییانەی جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی وەریگرتوون تا ئێستا زۆر و لەبەرچاون، جۆرێك لە ئەرك و بەرپرسیارێتین كە لە روانگەیانەوە جێكەوتەی لەبەرچاوی هەبووە لەڕووی گەشەی فیكری و ئاراستەكردنی دروستەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی. بەهەمانشێوە جەنابی دكتۆر قەرەداغی هەمیشە ئاست و پلەو پۆست و توانا زانستییەكانی خۆی خستووەتە خزمەتی ئەو پرسە گرنگانەی كە بوونەتە خەمی گەورەی جیهانی ئیسلامی.
لە گرنگترین ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی جەنابی دكتۆر قەرەداغی ئەمانەن:
• ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان.
• جێگری ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ فەتوا و توێژینەوە.
• مامۆستا و سەرۆك بەشی كۆلێجی شەریعە و یاسا و دیراساتی ئیسلامی لە زانكۆی قەتەر (پێشوو).
• سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە لە كوردستانی عێراق، هەر خۆشی ئەم زانكۆیەی دامەزراندووەو پاڵپشتی دارایی بۆ دابینكردووە، زانكۆكەش وەقفییە نەك قازانج ویست.
• سەرۆكی ڕێکخراوى رابیتەى مرۆییە.
• سەرۆک و دامەزرێنەرى رێکخراوى اقرأ
• سەرۆک و دامەزرێنەرى کۆمەڵگەى پەروەردەی لیدەرس
• سەرۆك یان ئەندامی جێبەجێكردنە لە كۆمەڵێك دەستەی فەتواو چاودێری شەرعی لە كۆمەڵێك بانكی ئیسلامی و كۆمپانیای دڵنیایی ئیسلامی لە ناو قەتەر، لەوانەش كۆمپانیای ئیسلامی قەتەر بۆ دڵنیایی، لە دەرەوەی قەتەریش وەك بانكی دوبەی ئیسلامی و بانكی وەبەرهێنان لە بەحرەین، یەكەمین لە وەبەرهێناندا لە كوەیت.
یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان:
لەبەر گرنگی و گەورەیی و شكۆی مەعنەوی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و ئەو رۆڵ و كاریگەری و دەورە ئەرێنیەی هەیەتی لە زۆر بواردا، بە گرنگمان زانی ناساندنێكی خێرای بۆ بكەین، ئەم رێكخراوە دامەزراوەیەكی ئیسلامی تایبەت بە زانایانە، ساڵی 2004 ز لە شاری (دبلن)ی ئیرلەندا دامەزراوە، لە سەرەتای ساڵی 2011ز بارەگای سەرەكی خۆی هێناوەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر. ئەم دامەزراوەیە لە چەندین وڵاتی دنیادا ئەندامی هەیە و لە وڵاتانی كەمینە مسوڵمانانیشدا خاوەنی چەندین ئەندامە، ئەم دامەزراوەیە كەسێتیەكی مەعنەوی تایبەت بەخۆی هەیە و سەر بە هیچ دەوڵەت و رێكخراوێكی سیاسی نیە و سەربەخۆیی خۆی پاراستووە و كەسێتی یاسایی و دارایی تایبەت بە خۆی هەیە.
جەنابی دكتۆر قەرەداغی كەسێتیەكی كاریگەری ئەم دامەزراوەیەیە و یەكێكە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەران، پاشان بوویە ئەمینداری گشتی دامەزراوەكە و، تائێستایش لەو پلەوپۆستەدا ماوەتەوە.
دیدگای یەكێتی جیهانی زانایانی مسلوڵمان ئەوەیە كە ببێتە مەرجەعێكی گەورەی شەرعی لەرووی بەرنامەرێژی و ئاراستەكردنی پرۆژەی شارستانی گەلانی ئیسلامی لە بازنەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵا كۆمەڵگای مرۆڤایەتی. پەیامی لەم بوارەدا بریتیە لە لێكۆڵینەوە لە كێشە و گرفتی گەلانی ئیسلامی و دیاریكردنی كێشە و گرفتەكان و پێشكەشكردنی چارەسەری بنەڕەتی و، خزمەتكردن بەگەلانی ئیسلامی لە رێگای دامەزراوەكەیەوە بە پێشەنگی زانایان.
پوختەی ئامانجەكانی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بریتیەلە:
• پارێزگاریكردن لە ناسنامەی گەلانی ئیسلامی تا بە ئوممەتی وەسەت بمێنێتەوەو، شایانی ئەوەبێت كە گەواهیدەر بێت بەسەر گەلانی دنیاوەو، فەرمان بە چاكە بكات و، رێگری لە خراپە بكات.
• گرتنەبەری هەموو هۆكارێكی گونجاو بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر رێكخراو و گروپێكی تێكدەر و چەواشەكار دژ بە ئاینی بەرزی ئیسلام، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی، ئەو كارەش بە بڵاوكردنەوەو گەیاندنی فیكری میانڕەوی و، برەودان بە رۆشنبیری ئاینی و، ئاسانكاریكردن بۆ فێربوون و زانینی رێنماییە ئاینیەكان.
• بەهێزكردنی گیانی ئیسلام پەروەری لەسەر ئاستی تاك و كۆمەڵ تا گەلانی ئیسلامی ئامادە بكرێن بۆ ئەوەی بە ئەركی خۆیان هەستن و، پەیامی ئاوەدانكردنەوەی زەوی لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بكەن و، ئەركی جێنشینی پیادە بكەن و، ببنە گەواهیدەری شارستانیەت لەسەر مرۆڤایەتی، بەشێوەیەك جێكەوتەو بەرهەمی ئەو دیندارییە بەشێوەیەكی كردەیی سوودبەخش بێت و لەسەر بنەمای رەوشت بەرزی بێت و، كەماڵی فیكری دەستەبەر بكات و، لەڕووی بەها باڵاكانەوە بگاتە ترۆپك و، ببێتە پێشەنگێكی جوان و چاك بۆ هەموو خەڵكی بەگشتی.
• داڕشتنی بنەما گشتییەكانی جێبەجێكردنی شەریعەت، بە رێگای ئیجتیهادی سەردەم و لە رێگەی ناوەندە زانستییەكان و زانایانێكی شیاو و شایستە و شایەتی بۆدراو لەڕووی توانا و ئەمانەت پارێزییەوە، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی كە گونجاوی و شایستەیی ئیسلام بسەلمێنێت بۆ هەمووكات و سەردەمێك، هەروەها دڵنیایی ئەوە بدات كە ئەحكامەكانی شەریعەت توانای وەڵامدانەوەی پێویستییەكانی سەردەمی هەیە و لەگەڵا بارودۆخی نوێدا خۆی دەگونجێنێت لەسەر ئاستی تاك و خێزان و كۆمەڵگا.
• یەكخستنی توانا و هێزی گەلانی ئیسلامی بە جیاوازی دید و مەزهەبەكانیەوە، هەروەها یەكخستنی تواناو كۆشش و هەڵوێستی فیكری و زانستی زانایانی ئوممەتی ئیسلامی لە پرسە گرنگ و چارەنوس سازەكاندا بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگ و لەمپەرەكان بەیەك دڵا و یەك ریز.
ئەم دامەزراوەیە دامەزراوەیەكی ئیسلامی بێ خەوشە، پێكدێت لە زانایانی ئیسلام و، كاردەكات بۆ خزمەتكردن و سەرخستنی پرسە ئیسلامییەكان، ئیلهام لە سەرچاوەی بێ خەوشی ئیسلام وەردەگرێت و، لە هەموو كار و چالاكیەكانیدا شەریعەت دەكاتە پێوەر و نوێنەرایەتی مسوڵمانان دەكات بە هەموو مەزهەب و پێكهاتەكانیانەوە.
ئەم دامەزراوەیە ناوچەیی و ناوخۆیی نیە و، عەرەبی و عەجەمی نیە و، رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی نیە، بەڵكو نوێنەرایەتی مسوڵمانان دەكات لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بە گشتی، هەروەها نوێنەرایەتی كەمینە مسوڵمانەكان دەكات لە دەرەوەی جیهانی ئیسلامی.
ئەم دامەزراوەیە دامەزراوەیەكی رەسمی سەربەدەوڵەت نیە، بەڵكو هێزوپێزی لەو متمانەیەوە وەردەگرێت كە گەلانی ئیسلامی و جەماوەری مسوڵمان پێیان داوە. لەهەمانكاتدا دژایەتی هیچ دەوڵەتێك ناكات، بەڵكو خوازیارە كە دەلاقەی پەیوەندییەكان بكاتەوەو هاوكاری دەوڵەتان بێت لە هەرشتێكدا كە بەخێری ئیسلام و مسوڵمانان تەواو بێت.
ئەم دامەزراوەیە نابێتە پاشكۆی هیچ دەوڵەت و لایەن و رێكخراو و تاقم و پێڕێك، تەنها شانازی بە ئیسلام و گەلانی ئیسلامەوە دەكات. ئەمە دامەزراوەیەكە بۆ زانایانی ئوممەتی ئیسلام، جێگای سەرسوڕمان نیە ئەم دامەزراوەیە زانست و كلتوری ئیسلامی بكاتە جێگای بایەخی خۆی و هەوڵی گەیاندن و راستكردنەوەو بڵاوكردنەوەی بدات، لەهەمانكاتدا دامەزراوەیەكە بایەخ دەدات بە بانگەوازی ئیسلامی بە زمانی وتن و نوسین و، هەر هۆكارێكی تری گونجاوی وەك خوێنراو و بیستراو و بینراو، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا پابەندە بە میتۆدی قورئان لە بانگەوازكردندا بە حیكمەت و ئامۆژگاری جوان و گفتوگۆی شیرین.
ئەم دامەزراوەیە لە زیاتر لە 70 وڵاتدا كاردەكات، لە ئاسیاو ئەفریقیا و ئەوروپا و ئەمریكا، كار و پڕۆژەكانی لە رێگای نوسینگەو لقەكانیەوە جێبەجێ دەكات و، ئەندامەكانی بە دڵگەرمییەوە كار و چالاكی دامەزراوەكە جێبەجێ دەكەن بەهاوكاری لەگەڵا ئەو رێكخراوانەی كە ئامانجی هاوبەشیان هەیە.
ئەم دامەزراوەیە دەرگای بەئەندام بوونی كردووەتەوە بەڕووی زانایانی پسپۆڕ و دەرچووی زانستە ئیسلامییەكاندا لە زانكۆكانی جیهاندا، هەركەسێكی تریش كە بایەخ و قوڵبوونەوەی هەبێت لە زانست و رۆشنبیری ئیسلامیدا و خاوەنی توانا و بەرهەمی دیار و لەبەرچاو بێت لەو بوارەدا.
پێنجەم: ئەندامێتی ئەنجومەنو لیژنەو كۆمەڵەكان :
1- ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپییە بۆ فەتواو توێژینەوە .
2- ئەندامی ئەنجومەنی شەرعیو دەزگای لێ پێچینەوەو پێدا چوونەوەیە بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامییەكان.
3- دامەزرێنەری دەزگای ( الرحمة الإنسانیة ) لە ئەسكەندەنافیا .
4- ئەندامی دامەزرێنەرە لە دەزگای ( شیخ عید بن محمد الثانی) لە وڵاتی قەتەر.
5- ئەندامو راوێژكاری شەرعییە لە كۆمەڵی گشتی (كۆمەڵەی قەتەری خێرخوازی) .
6- ئەندامو راگری نهێنی لە ئەنجومەنی كۆلێژی شەریعەو یاساو، ئەندامی زۆربەی لیژنەكانو بڕیاردەری كۆبونەوە زانستییەكانە، هەروەها ئەندامی گۆڤاری سەنتەری توێژینەوەی سوننەو ژیاننامەی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) هەروەها ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆڕو كۆنگرەكانە.
7- خەبیرە لەكۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەربە رێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی لە جددە.
8- خەبیرە لە كۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەر بە رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە مەككە.
9- خەبیرە لە دەزگای جیهانی زەكات.
10- سەرپەرشتیاری كۆلێژی بانكی ئیسلامیە لە زانكۆی (لوتا) كە زانكۆیەكی كراوەیە لەسەر ئەنتەرنێت.
11- ئەندامی لیژنەی ئەكادیمیو راوێژكارییە لە مەركەزی ئیسلامی كە سەر بە زانكۆی ئۆكسفۆردە .
12- ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتیو ئەنجومەنی جێبەجێكردنە لە زانكۆی ئیسلامی جیهانی (شیتا غونغ) لە بەنگلادیش .
شەشەم: لەبوارەكانی زانستی و ئەكادیمی
كۆنگرەو كۆڕە زانستییەكان
1- چەند كۆڕێكی زانستی سازداوە لەكۆلێژی شەریعە، زانكۆی قەتەر ، بەم ناونیشانانە ( مشكلة الدیون ومنهج الإسلام فی علاجها ) ( تذبذب النقود الورقیة وأثره علی الحقوق والالتـزامات ) ، (حكم إجراو العقود بوسائل الاتصال الحدیثة وكیفیة القبض فیها ) ، ( أحكام البورصة )و چەندانی تر...
2- بەشداریكردن لە كۆنگرەی دامەزراندنی مزگەوتەكانی سەر بە رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە ساڵی 1395 كۆچی، 1975 زاینی. بە بابەتێك بە ناونیشانی ( مفهوم المسجد في الإسلام وماذا يتطلب منا في الوقت الحاضر ) .
3- كۆنگرەیەك دەربارەی گرفتەكانی فێركردن لە ریزەكانی موجاهیدینی ئەفغان بەبابەتێك بەناونیشانی :(محو اڵامیە الوڤیفی بین المجاهدین ) ساڵی 1978 ز.
4- هەموو ئەو خولانەی كە لەلایەن رێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامییەوە كراونەتەوە لە خولی پێنجەمەوە لە ساڵی 1989ز تا ئێستا، پێشكەش كردنی توێژینەوەیەك یان دوو توێژینەوە لە هەر خولێكدا.
5- بەشداریكردن بەتوێژینەوەیەك یان دوو توێژینەوە لە خولەكانی كۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی سەر بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی لە ساڵی 1995ز ەوە تا ئێستا.
6- بەشداریكردن لەهەموو كۆڕەكانی دەزگای جیهانی زەكات لە كوەیتو پێشكەش كردنی توێژینەوەیەك یان دوو توێژینەوە لە ساڵی 1988 ز تا ئێستا.
7- بەشداریكردن لەهەموو خولەكانی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو توێژینەوە. پێشكەش كردنی توێژینەوە لەخولی یەكەمەوە تا ئێستا.
8- ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆڕی سەنتەری توێژینەوەی سوننەت و ژیاننامەی پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)بوە لە مارسی 1990 ز.
9- پێشكەشكردنی كۆرسێك دەربارەی (هەڵئاوسان) بەسەرپەرشتی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامیو بانكی گەشەپێدان لە جددە لە ئۆكتۆبەری 1990ز لەهەمان كاتدا جەنابیان بڕیاردەری كۆڕەكە بوو.
10- بەشداریكردن لە كۆڕێك لەسەر شێوازی وتنەوەی یاساو پێویستییەكانی كۆمەڵگای قەتەری لە بەشی یاساو كۆلێژی شەریعە. بە بابەتێك بەناونیشانی (علم الخلاف وكیف یمكن الاستفادة منه فی تدریس القانون) .
11- بەشداریكردن لە چەند كۆڕێكدا لەسەر وەقفی ئیسلامی لە وڵاتی ئیمارات و ئەبوزەبی و كوەیت و قەتەرو سعودیە.
12- بەشداریكردن لە زۆربەی كۆڕە ئابورییەكانی ( بیت التمویل الكویت)ی و بانكی گەشەپێدانی جددەو ...هتد
13- بەشداریكردن لە كۆڕو ئەڵقەكانی (دلة البركة) بە توێژینەوە یان بەشداری بەرنامەی ئابوریی بەتایبەتیش لەئەڵقە رەمەزانیەكاندا.
14- بەشداریكردن لەكۆڕێك دەربارەی (دڵنیایی و یاسا) كە لەلایەن كۆلێژی یاساوە بەسترا لە زانكۆی شاریقە لە 13 - 14 رەبیعی یەكەم 1424ك بەرامبەر بە 14 - 15 مایسی 2003 ز.
15- بەشداریكردن لە زۆربەی كۆڕو كۆنگرە فیقهیەكانو لەوانەش لەو كۆڕە فیقهیانەی كە لە وڵاتانی كەنداو دەبەسترێت.
16- كۆنگرەی دەزگای لێپێچنەوەو پێداچونەوە بۆ دامەزراوەكانی دارایی ئیسلامی لە بەحرەین.
17- كۆڕی بانكە ئیسلامییەكان كە لەكەناڵی ( جەزیرة مباشر) لە مارسی 2006 ز پێشكەش كراوە.
18- كۆنگرەی تەمویلی ئیسلامی سەنتەری ئۆكسفۆرد بۆ دیراساتی ئیسلامی 23 ی مارسی 2006 ز.
19- كۆنگرەی یەكەمی فیقهی بۆ دامەزراوەكانی دارایی ئیسلامی نۆڤەمەبەری 2006 ز لە كوەیت.
20- كۆڕی جیهانی زانایانی شەریعە لە مانگی 11ی 2006 ز لە بانكی ناوەندی مالیزیا لە كۆلالامپور.
21- كۆنگرەی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوریی لەدۆحەی پایتەختی قەتەر لەمانگی 11 ی 2006 ی ز.
22- كۆنگرەی بەرەو پێشبردن و داهێنان و پیشەسازی دارایی ئیسلامی لە ( بیت المشورة) لە كوەیت مانگی 1ی 2006 ی ز.
23- كۆنگرەی دۆحە بۆ پەیڤینی مەزهەبە ئیسلامیەكان بە ناونیشانی (دور التقریب فی الحدة العملیة للامة) زانكۆی قەتەر. كۆلێژی شەریعە، مانگی 1ی 2007ز.
24- كۆنگرەی نێودەوڵەتی دەربارەی (الطفل بین اللغة الام والتواصل مع العصر) سەنتەری كلتوری منداڵ. قەتەر، 21 – 23 ی شوباتی 2007ز.
25- كۆڕێكی زانستی بەناونیشانی ( استكمال النضر فی صكوك المشاركة : مكونات و موجوداتها ) لە بەرواری 25- 26 شوباتی 2007 ز لە بارەگای بانكی ئیسلامی گەشەپێدان بەسترا، كە كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی سەربەرێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی لە جددە لەگەڵ پەیمانگای ئیسلامی بۆ توێژینەوەو راهێنان سەر بەبانكی ئیسلامی گەشەپێدان ئامادەی كردبوو.
26- كۆڕبەندی جیهانی دووەم بۆ دەرچوانی ئەزهەر 1- 3نیسانی 2007 ز، زانكۆی ئەزهەر بە ناونیشانی(التحدیات الحضاریة للامة الاسلامیة)
27- كۆنگرەی دووەم دەربارەی (التأمین التكافلی) لە كوەیت، 15- 16 ی نیسانی 2007ز.
28- هەموو كۆبونەوەو دانیشتنەكانی ئەنجومەنی شەرعی دەستەی لێپێچینەوەو پێداچونەوەی دەزگاكانی دارایی ئیسلامی. هەروەها لیژنە هاوبەشەكانو لیژنە زانستیەیكان - شوباتی 2007- 2008ز.
29- كۆنگرەی (الافتاو فی عالم مفتوح) سەنتەری جیهانی بۆ میانڕەوی، كوەیت، 26- 28ی مایسی 2007.
30- كۆڕبەندی پێشەوا قەرەزاوی 13- 15 ی تەموزی 2007ز.
31- كۆنگرەی (دادوەری شەرعی نێودەوڵەتی یەكەم) 3-15 ی 2007 ز- ئەردەن.
32- كۆنگرەی ئیسلامی جیهانی دووەم بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوریی لە دۆحە 4- 5 تشرینی دوەمی 2007 زاینی.
33- كۆڕی (بەیەك گەیشتنی قودسی نێودەوڵەتی) 15- 17 تشرینی دووەم/2007ز، ئەستەنبول، دەزگای قودسی نێودەوڵەتی.
34- كۆنگرەی هەشتەمی جیهانی بۆ فیكری ( بدیع الزمان سەعید نەوڕەسی) بەناوی (العدالە لاجل عالم أفضل للانسانیة) ئەستەنبول، 18- 20 ، تشرینی دوەمی 2007ز.
35- كۆنگرەی فیقهی دووەم بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامییەكان - كوەیت - 24- 25 تشرینی دووەەمی 2007ز.
36- كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی زانایانی شەریعە لە ئەمەریكا لە مەنامەی بەحرەین 24- 27 تشرینی دووەەمی 2007ز.
37- كۆڕێكی زانستی بەناوی (المصارف الاسلامیە واقعاً ومستقبلاً) لە سەنتەری كلتوری عەرەبی لە دیمەشق لە 2/8/2008ز بەسەرپەرشتی دەزگای مەئمونی نێودەوڵەتی كە چەند تەوەرەیەكی لەخۆگرتبوو لەوانە (شێوازی كاری بانكە ئیسلامیەمان و جیاوازی جەوهەری لە نێوان بانكە ئیسلامییەكان و تەقلیدیەكان و بۆرسەو بنەماكانی كارپێكردنی) هەروەها پەیوەندی بانكە ئیسلامییەكان بەبانكە تەقلیدیەكان وە رۆڵی بانكە ئیسلامییەكان لە گەشەپێدانی ئابوری و كۆمەڵایەتی .
38- كۆڕێكی زانستی ، زانكۆی دیمەشق لە 4/2/2008 جیاوازی فیقهی، بنەماكان و رۆڵی لەبەرەوپێش بردنی كاری بانكی ئیسلامی.
حەوتەم: توێژینەوەكان
1- عەدالەت لە دامەزراوە داراییە ئیسلامییەكاندا پەیوەندی بەبنەماكانی كاری كۆمپانیاكان لە حكومەتدا لە فیقهی نوێدا. توێژینەوەیەك بوو بۆ مونتەدای قەتەر بۆ دارایی و وەبەرهێنانی شەشەم پێشكەش كرا لە 20 -22 ی مانگی 12ی 2010ز.
2- توێژینەوەیەك بەناونیشانی (دراسة فقهية مقارنة بالقانون) كە لەكۆنگرەی كۆمەڵی زانایانی ئەمەریكا پێشكەش كرا لە 30 تشرینی یەكەم تا 4 ی تشرینی دووەم 2011ز كوەیت.
3- (إدارة السيولة في المؤسسات المالية الإسلامية ـ دراسة فقهية اقتصادية) ـ توێژینەوەیەكە لە خولی بیستەمی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بە رابیتەی جیهانی ئیسلامی پێشكەش كراوە.
4- (العلاقة بين المساهمين ومجالس الإدارات والإدارة التنفيذية)، توێژینەوەكە لە كۆنگرەی یەكەمی دۆحە بۆ دارایی ئیسلامی - لە بیت شورا - لە 20-21 تشرینی یەكەمی 2010ز پیشكەشكراوە.
5- (التأمين التكافلي الإسلامي ، تعريف به وبأحكامه وبمبادئه وشروطه وضوابطه والفروق الجوهرية بينه وبين التأمين التجاري)، توێژینەوەیەكە لە كۆڕی بە یەك گەیشتنی دڵنیایی حەوتەمی كەنداو پێشكەش كراوە لە 13 – 14 تشرینی یەكەمی 2010 زاینی.
6- (الفائض التأميني في شركات التأمين التكافلي الإسلامي ـ دراسة فقهية مقارنة) ـ توێژینەوەكە لە كۆڕی بە یەك گەیشتنی دڵنیایی هاوكاری، دەزگای هاوكاری جیهانی بۆ ئابوری و تەمویل سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی لەریاز ، 6-7 تشرینی یەكەمی 2010ز پێشكەشكراوە.
7- (العلاّمة الشيخ فتحي يكن مجدداً للدعوة)، توێژینەوەیەكە كە پێشكەشكراوە بە كۆنگرەی جیهانی لەسەر بانگخواز (فتحی یكن رحمه الله) لە تەرابلوس 11-13 تەموزی 2010ز.
8- (مفهوم التأمين التعاوني ماهيته وضوابطه ومعوقاته ـ دراسة فقهية اقتصادية)ـ توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بەكۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی كە دەربارەی (دڵنیایی هاوكاری) بەسترا لە لایەن زانكۆی ئەردەن لە 11- 13 نیسانی 2010 ز.
9- (التأمين التعاوني ، ماهيته وضوابطه ومعوقاته ـ دراسة فقهية اقتصادية) ـ توێژینەوەیەكە كەپێشكەش كراوە بەكۆڕبەندی دڵنیایی هاوكاری - دەزگای ئیسلامی جیهانی بۆ ئابوری و تەمویل - رابیتەی جیهانی ئیسلامی موحەڕەمی 1430 ك بەرامبەر بە كانونی یەكەمی 2009 ز.
10- (زكاة الثروة المعدنية وحقوق الامتياز ، دراسة فقهية مقارنة)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە كۆڕی هەژدەیەمی كاروباری زەكاتی هاوچەرخ - رەبیعی یەكەمی 1430 ك بەرامبەر مایس 2009ز.
11- (الصكوك الإسلامية " التورق " وتطبيقاتها المعاصرة ـ دراسة فقهية اقتصادية تطبيقية)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بۆ خولی نۆزدەیەمی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی، رەبیعی دووەمی 1430 ك بەرامبەر نیسانی 2009ز.
12- ( التنمية وتحدياتها، ومنهج الاسلام فيهما، درسة فقهية مقارنة) سەنتەری دۆحەی نێو دەوڵەتی بۆ پەیڤینی ئاینەكان، كۆڕی گەشەپێدانی ئابوری قەیرانی دارایی، نیسانی 2009 ز .
13- (أسس التسامح الديني في الإسلام ـ دراسة فقهية تأصيلية ـ لبيان علاقة المسلم بغيره علي ضوو الكتاب والسنة وفقه الميزان)، كۆنگرەی كۆلێژی شەریعە، زانكۆی دیمەشق، (لێبوردەیی ئاینی لە ئیسلامدا).دیمەشق 18-19 رەجەبی 1430 ك . بەرامبەر بە 11-12 تەموزی 2009 ز.
14- (تأمین الدًین والضمان) پێشكەشكراوە بەسێیەمین كۆڕبەندی (البركة)، جددە لە 5-6 رەمەزان 1430 ك بەرامبەر بە 17-18 تشرینی یەكەمی 2009 ز .
15- (السلم وتگبیقاته المعاصرە فی السَّلع والمنافع والخدمات ( الصكوك، وحكم السَّلم المنڤم ) ـ دراسە فقهیە مقارنە) ـ كۆڕی دووەمی ئایندەی كاری بانكی ئیسلامی - جددە - كۆمەڵی بەرەو پێشبردنی كاری دراو لە بانكی ئەهلی بازرگانی 28-29 شەوال 1430 ك . بەرامبەر 17-18 تشرینی یەكەمی 2009 ز .
16- (الحقوق المالية مع تطبيقاتها المعاصرة ، ومدي جواز الاعتياض عنها ـ دراسة فقهية مقارنة ـ)، دەزگای لێپێچینەوەو بەدوادا چوونی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەكان، 1430 ك – 2009 ز . لەسەر ئەم توێژینەوەیە معیاری مافی دارایی و تەسەڕوف پێوەكردن دانراوە.
17- (الشخصية الاعتبارية وأحكامها في الدولة المعاصرة ، وأثرها في تحقق شرط الملك التام ـ دراسة فقهية مقارنة بالقانون) ـ پێشكەشكراوە بە كۆڕی حەڤدەیەمی كارو باری زەكاتی هاوچەرخ لە 12-15 مارسی 2008 ز. لە قاهیرە .
18- (التجديد الفقهي في الاقتصاد والمعاملات المالية المعاصرة)، كۆڕی بەرەو پێشبردنی زانستی فیقهی حەوتەم بە ناونیشانی (تەكنیكو تازەگەری لە فیقهی ئیسلامی هاوچەرخدا ) لە 4-8 ی نیسانی 2008 ز لە سەڵتەنەی عومان - مەسقەت .
19- (دور الفتاوي في التقريب أو الإثارة والتبعيد)، پێشكەشكراوە بەكۆنگرەی بیستو یەكەمی نێودەوڵەتی بۆ یەكبوونی ئیسلامی، تاران لە 4-6 نیسانی 2008 ز .
20- (التحقيق في زكاة الَاسهم والشركات ـ دراسة تأصيلية تفصيلية مقارنة) ـ زەكاتی پشك و كۆمپانیاكان لە 22 نیسانی 2008 ز ریاز - دەستەی ئیسلامی جیهانی بۆ ئابوری و تەمویل - رابیتەی جیهانی ئیسلامی- مەككەی پیرۆز .
21- (التجديد الفقهي في الاقتصاد والمعاملات المالية المعاصرة)، دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆدا چونەوە بۆ دامەزراوەكانی دارایی ئیسلامی - پێشكەشكراوە بە كۆنگرەی ساڵانەی دەستە شەرعیەكانی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەكان لە 27-28 نیسانی 2008 ز لە شانشینی بەحرەین .
22- (هيئات الفتوي والرقابة الشرعية اختيار أعضائها ، وضوابطها ـ)، دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆدا چونەوەی دامەزراوەكانی دارایی ئیسلامی 27-28 نیسانی 2008ز لە شانشینی بەحرەین .
23- (مستقبل المصارف الإسلامية في ظل ما يعتبر صعوبات شرعية لتطوير وابتكار المنتجات المالية الإسلامية ، وأمام الَازمة المالية المعاصرة ـ دراسة فقهية اقتصادية ـ وتعدد جهات الفتوي وأثره علي مستقبل العمل المصرفي الإسلامي)، كۆڕی ئایندەی كاری بانكی ئیسلامی كە لە جددە بەستراوە - لەلایەن - كۆمەڵەی بەرەو پێشبردنی كاری دراو لە بانكە ئەهلی یە بازرگانیەكاندا لە شوالی 1429 ك بەرامبەر تشرینی یەكەمی 2008 ز پێشكەش كراوە .
24- (البيئة في نظر الاسلام ، مبادئ وتطبيقات)، پێشكەشكراوە بە سەنتەری ئۆكسفۆری ئیسلامی لە بەریتانیا لە شەوالی 1429 ك تشرینی یەكەمی 2008 ز .
25- (ال النبي صلي الله عليه وسلم ، وأهل البيت ومكانتهم عند أهل السنة ـ دراسة علي ضوو الكتاب والسنة ، وأقوال أهل العلم ـ) كۆڕی كۆلێژی شەریعە لە زانكۆی قەتەر لە ژوالقعدە 1429 ك ، تشرینی دووەمی 2008 ز پێشكەش كراوە .
26- (التحديات ( الصعوبات ) الشرعية المستقبلية أمام تطوير وابتكار المنتجات المالية الإسلامية ـ دراسة فقهية اقتصادية ـ) توێژینەوەیەكە لە كۆنگرەی بەرەوپێشبردنو داهێنانی پیشەسازی دارایی ئیسلامی لە – بیت المشورە لە كوەیت – لە كانونی یەكەمی 2007 ز پێشكەش كرا .
27- (حوار المذاهب والَاقليات وأثره في درو الفتن والعدوان الخارجي،) لە كۆنگرەی دۆحە بۆ پەیڤینی مەزهەبە ئیسلامییەكان، لە زانكۆی قەتەر لە كۆلێجی شەریعە لە كانونی یەكەمی 2007 ز پێشكەش كرا.
29- كۆڕی زانستی (استكمال النظر في صكوك المشاركة : مكونات وموجوداتها) لە 25-26 شوباتی 2007 ز پێشكەش كراوە ، لە بانكی ئیسلامی گەشەپێدان كە لە لایەن كۆمەڵی فیقهی ئیسلامیی نێودەوڵەتی بەستراوە كە سەر بە رێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامییە لە جددەو پەیمانگای ئیسلامی بۆ توێژینەوەو راهێنان سەر بەبانكی ئیسلامی گەشەپێدان.
30- (الَاسرة المسلمة في الغرب بين الالتزام بالاسلام والقوانين الحاكمة)، لە كۆڕی بەیەك گەیشتنی دووەمی جیهانی بۆ دەرچوانی ئەزهەر لە 1-3 نیسانی 2007 ز پێشكەش كراوە لەزانكۆی ئەزهەر بەناونیشانی (رووبەروو بونەوەی شارستانییەتەكانی ئومەتی ئیسلامی) .
31- (المنافسة التجارية بين شركات التأمين التكافلي (الاسلامي) ، والتأمين التقليدي (التجاري) ، وأثر ذلك علي صناعة التأمين التكافلي ( الاسلامي)) لە كۆنگرەی دووەمی (دڵنیاییو لەخۆگرتن) لە كوەیت لە 15-16 نیسانی 2007 ز پێشكەش كرا .
32- (القرضاوي والاقتصاد الاسلامي)، لە كۆڕی بەیەك گەیشتنی پێشەوا قەرەزاوی لە 13-15 كانونی یەكەمی 2007ز پێشكەش كرا .
33- (التقديرات المالية وأثرها علي الَاحكام القضائية الشرعية)، لە كۆنگرەی یەكەمی ( دادوەری شەڕی نێو دەوڵەتی )لە 3-5 رەمەزانی 1428 ك بەرامبەر 16-17 تشرینی دووەمی 2007 ز پێشكەش كرا .
34- (تطبيقات الوكالة والفضالة والمرابحة العكسية في البنوك الاسلامية)، لە كۆڕی بیستو هەشتەمی ( البركة) لە 4-5 رەمەزانی 1428 ك كە بەرامبەر 16-17 ئەیلولی 2007 ز پێشكەش كرا.
35- (التحديات التي تواجه مشاريع التمويل المتوافقة مع الشريعة الإسلامية)، لە كۆنگرەی دووەمی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوریی لە دۆحە لە 4-5 تشرینی دووەمی 2007 ز پێشكەش كرا.
36- (مواقیت الصلاة فی أوروبا)، لە خولی نۆزدەیەمی كۆمەڵی فیقهی ئیسلام سەربە رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە 3-9 تشرینی دووەمی 2007ز پێشكەش كرا .
37- (مضمون اسم الله العدل ومغزاه عند الإمام النورسي)، لە كۆنگرەی هەشتەم كە بۆ فیكری مامۆستا سەعید نەوڕەسی لە ژێرناوی ( دادپەروەری لە پێناو جیهانێكی باشتر بۆ مرۆڤایەتی) لە ئەستەنبوڵ لە 18-20 تشرینی دووەمی 2007ز دا پێشكەش كرا .
38- (كيفية تحديد الَاجور وتطبيقاتها في عقود العمل والتأجير المعاصرة)، لە كۆنگرەی دووەمی فیقهی بۆ دامەزراوەكانی دارایی ئیسلامی - لە كوەیت - لە 24-25 تشرینی دووەمی 2007 ز پێشكەش كرا.
39- (حكم التعامل ، أو العمل فی شركات التأمین خارج دیار الاسلام)، لە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی زانایانی شەریعە لە ئەمەریكا سازدرا لە مەنامەی شانشینی بەحرەین لە 24-27 تشرینی دووەمی 2007 ز دا .
40- (كرامة الانسان في الاسلام)، توێژینەوەیەكە ئامادەكراوە بۆ لیژنەی نیشتمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە قەتەر، لە گۆڤاری (الصحیفة) ژمارەی دووەمی لە ئەیلولی 2007ز بڵاوكراوەتەوە.
41- (تحليل وقياس وإدارة مخاطر شركات التأمين الإسلامي ـ الواقع المنشود ـ)، لە كۆنگرەی مەترسیەكانی پیشەسازی دارایی ئیسلامییدا پێشكەش كراوە، لە بیت المشورە . لە كوەیت لە 20-21 كانونی یەكەمی 2006ز.
42- (التأمين علي الديون ـ دراسة فقهية اقتصادية ـ) لە كۆنگرەی هاوبەندی یەكەمی دڵنیایی تەكافولی لەلایەن كۆمپانیای (وپاق ). لە كوەیت لە 20-22 شوباتی 2006ز پێشكەش كرا.
43- (قضايا المرأة والديمقراطية ، دراسة في الفقه والفكر السياسي الإسلامي)، كۆنگرەی كۆڕبەندی جیهانی یەكەم بۆ دەرچوانی زانكۆی ئەزهەر لە چوارچێوەی تەوەرەی ( یەكخستنی بۆ چوونی ئەزهەر لەبەرەو رووبونەوەی گرفتە هاوچەرخاكاندا پێشكەش كراوە ) لە 11-12 مارسی 2006 ز.
44- (الصفات المؤثرة في العلاقة بين الشركات) ( الشخصية الاعتبارية ، الذمة المالية ، الملكية المتداخلة ، السيطرة)، توێژینەوەیەكی فیقهی یاسایی بەراوردكاریە، پێشكەش كراوە لە كۆڕی بیستو حەوتی (البركة) لەجددە لە 25-26 تشرینی 2006 ز.
45- (قاعدة التبعية في العقود وأثرها في الترخيصات الشرعية). لە كۆنگرەی یەكەمی فیقهی بۆ دامەزراوەكانی دارایی ئیسلامی پێشكەش كراوە لە كوەیت لە تشرینی دووەمی 2006 ز.
46- (حول مواجهة مماطلة الديون في النظام المالي الإسلامي). لە كۆڕی جیهانی زانایانی شەریعە لە (كوالا لامبور) پێشكەش كراوە لە تشرینی دووەمی 2006ز بە سەرپەرشتی بانكی ناوەندی مالیزی.
47- (البُنْيَةُ التحْتَيةُ في الفكر الإسلامي وتمويلها في المصارف الإسلامية)، لەكۆنگرەی ئیسلامی جیهانی بۆ تەمویلی ژێرخانی ئابوریی لە دۆحە لە 2006 ز پێشەكەش كرا.
48- (نحن والَاخر ، ـ دراسة علي ضوو الكتاب والسنة والفكر الإسلامي)ـ لە خولی شازدەیەمی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە 14/4/2005 ز لە دوبەی پێشكەش كرا .
49- (فسخ الدين بالدين)، لە خولی هەژدەیەمی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە مەكەی پیرۆز لە 13/8/2005 ز پێشكەش كرا.
50- (الفحص الطبي قبل الزواج من منظور الفقه الإسلامي، توێژینەوەیەكی زانستی فیقهیە -) لە گۆڤاری زانستی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو لێكۆڵینەوە – ژمارە 7 جەمادی دووەم 1426 ك بەرامبەر بە كانونی یەكەمی 2005 ز دا بڵاوبووەتەوە.
51- (العنف الَاسري ، اثاره والوقاية منه)، توێژینەوەیەكە لە ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو لێكۆڵینەوە، خولی ئاسایی پێشكەش كراوە .
52- (حكم التأمين الصحي ، وبعض صوره في المجتمع الَامريكي)، لە كۆنگرەی سێیەمی كۆمەڵەی زانایانی شەریعە لە ئەمەریكا لە مانگی (یۆلیۆ) 2005 ز پێشكەش كراوە.
53- (زكاة الثروة المعدنية والبحرية)، لە چواردەیەمین كۆڕی كاروبارەكانی زەكاتی هاوچەرخ لە مارسی 2005 ز لە بەحرەین پێشكەش كرا.
54- (رعاية المسنين (ذوي الشيبة) في ضوو القريَن الكريم والسنة ، مع نماذج تطبيقية لرعاية المسنين في المجتمع الإسلامي)، لە كۆنگرەی دۆحەی جیهانی بۆ سەرپەرشتی بەساڵاچوان لەژێر سێبەری گۆڕانكارییە هاوچەرخەكان لە نیسانی 2005ز پێشكەش كرا.
55- (صكوك الإجارة)، توێژینەوەیەكی فیقهی ئابورییە - لە خولی پازدەیەمی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی - لە 6/11/2004 ز لە مەسقەت پێشكەش كراوە.
56- (أحكام استثمار الموقوف وغلاته)، توێژینەوەیەكی فیقهی ئابورییە، لە خولی پازدەیەمی كۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە 6/11 مارسی 2004 ز لە مەسقەت.
57- (مشكلة الديون المتأخرات في البنوك الإسلامية)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە خولی چواردەیەمی ئەنجومەنی كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی كە لە دۆحە بەستراوە لە مانگی كانونی دووەمی 2003 ز .
58- فەتوا لە نێوان دەقو واقیعدا، بنەماو شێوازەكانی.
59- فیقهی نەگۆڕو گۆڕاوەكانو كاریگەری لەسەر نزیك كردنەوەی مەزهەبو كۆمەڵە ئیسلامییەكان.
60- (الزحام فی منی وأحكامه ، من المبیت والرمی قبل الزوال فی یوم النحر ، وقبل الزوال فی أیام التشریق)، بابەتێكە پێشكەش كراوە لە كۆنگرەی (مشكلة الزحام فی الحج) لە مەكەی پیرۆز بەستراوە بە رێگای رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە ساڵی 1423 ك .
61- (الَاسس والمبادئ الإسلامية للعلاقات الدولية)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە كۆنگرەی (مەكەی پیرۆز - خولی سێیەم)، ئەویش لە ژێر ناوی (پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان لە نێوان ئیسلامو شارستانیەتی هاوچەرخدا) لە رۆژانی 1-3 ژی الحجە 1423 ك بەرامبەر 2-4 شوباتی 2003 ز بەستراوە.
62- (ئیسلام ئاینی سۆزو سەربەرزیە) توێژینەوەیەكە كە باس لە حەقیقەتی ئیسلامو ئیرهابی ئاینی دەكات، پێشكەش كراوە بە رابیتەی جیهانی ئیسلامی لە مەككەی پیرۆز لە ژێر ناوی (كاری ئیسلامی بە كۆمەڵ) لەگەڵ وەرچەرخانە مێژوویەكاندا دەگونجێت، كە ئێستا ئوممەتەكەمان پیایدا تێپەر دەبێت كە تیایدا هێرش دەكرێتە سەر ئیسلامو درۆی بۆ هەڵدەبەسترێتو بە ئیرهابی ناوزەندی دەكەن لە 27/7/1422 ك پێشكەش كرا .
63- (الجانب التطبيقي للتأمين الإسلامي (التكافل))، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە كۆڕی (دڵنیایو یاسا) كە كۆڵێژی یاسا لە زانكۆی شاریقە پێی هەستاوە لە بەرواری 13-14 رەبیعی یەكەمی 1424 ك بەرامبەر بە 14-15 مارسی 2003ز.
64- (منهج الفقه الإسلامي في علاج القضايا المعاصرة)، توێژینەوەیەكە ئامادەكراوە بۆ خولێكی فیقهیو كاروبارەكانی زەكاتی هاوچەرخ، كە لەلایەن (پەیمانگەی بانگەواز) سەر بە بەرێوبەرایەتی بانگەوازو رێنمایی بەرێوە براوە كە سەر بە وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئیسلامییە لە دەوڵەتی قەتەرو لە 3 رەبیعی یەكەم 1424 ك بەرامبەر بە 3/مارسی/2003 ز بەرێوەچوو .
65- (أحكام التأمين التعاوني والتجاري والإسلامي ـ دراسة فقهية مقارنة)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە دەستەی لێپێچینەوەو بە خۆدا چوونەوە بۆ دامەزراوە داراییەكان (كۆبونەوەی دەیەم) لە عومان لە مانگی تەموزی 2003 ز.
66- (الهيئات الشرعية بين بيان مدي الَاخطاو والمخالفات الشرعية في المصارف الإسلامية والسرية والمهنية ومدي تأثيره سلباً أو إيجاباً علي المصرفية الإسلامية)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە كۆنگرەی سێیەمی دەستە شەرعییەكان بۆ دامەزراوە داراییە ئیسلامیەكان، كە لەلایەن دەستەی لێپێچینەوەو بەخۆداچونەوەی دامەزراوە داراییە ئیسلامییەكان بەڕێوە چووە لە بەحرەین لە بەرواری 9-10 شەعبانی 1424 ك بەرامبەر تشرینی یەكەمی 2003ز.
67- (قاعدة التبعية في العقود وأثرها في الترخيصات الشرعية مع بعض تطبيقاتها المعاصرة ـ دراسة فقهية تأصيلية ـ)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە، بە كۆڕی فیقهی شەشەم كە سەر بە (بیت التمویل الكویت)یە لە تشرینی یەكەمی 2003ز.
68- (دیون الوقف)، توێژینەوەیەكی فیقهی بەراورد كارییە، پێشكەش كراوە بە كۆڕی كاروبارەكانی وەقفی فیقهی، كە سەر بە ئەمانەتی گشتی ئەوقافە لە دەوڵەتی كوەیت لە تشرینی یەكەمی 2003 ز .
69- (الَاسس الشرعية لتوزيع الَارباح والخسائر في البنوك الإسلامية)، توێژینەوەیەكی بنەڕەتی بەراورد كارییە، پێشكەش كراوە بە كۆنگرەی رۆڵی دامو دەزگا داراییو ئیسلامییەكان لە وەبەرهێنانو گەشەپێداندا -كۆلێژی شەریعەو خوێندنی ئیسلامی - زانكۆی شاریقە - 26-28 سەفەری 1424 ك بەرامبەر بە 9/5/2002ز.
70- (استثمار الوقف وطرقه القديمة والحديثة)، پێشكەش كراوە بە كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە خولی سێزدەیەم لە كوەیت لەساڵی 2002 ز.
71- (أثر النقود والديون علي التعامل في الَاسهم والصكوك والوحدات)، پێشكەش كراوە بەكۆڕی كۆمپانیای یەكەم بۆ وەبەرهێنان - كوەیت - 2001 ز.
72- (المبادئ العامە للتحكیم فی الفقه الإسلامی)، پێشكەش كراوە بە كۆڕی دادوەری لە شەریعەتی ئیسلامیدا - دوبەی - 27-28 تشرینی یەكەمی 2001ز.
73- دیدو تێڕوانین لەسەر توێژینەوەی ئەمانەتی دەستەی شەرعی كۆمپانیای (الراجحی) 2001ز .
74- (العلاج الجینی من منضور الفقه الإسلامی)، پێشكەش كراوە بە كۆری كاردانەوە ئەخلاقییەكان بۆ چارەسەری جینی - زانكۆی قەتەر ساڵی 2001 ز.
75- (تنمیة موارد الوقف والحفاڤ علیها)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە كۆنگرەی وەقف كە لە مەككەی پیرۆز بەستراوە لە ساڵی 2001 ز.
76- (الاستثمار في الَاسهم)، حكمه وچوابگه الشرعیە، توێژینەوەیەكە كە لەگۆڤاری كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لەجددە بڵاوكراوەتەوە .
77- (الاستـثمار في العملات ، حكمه وضوابطه)، پێشكەش كراوە بەدەستەی (المعاییر) لە بەحرەین.
78- (مافە مەعنەویەكان) لە گۆڤاری وەرزی كۆلێژی شەریعەو یاسا لە قەتەر بڵاوكراوەتەوە.
79- (الإيجار المنتهي بالتمليك ، حكمه وضوابطه وصوره)، پێشكەش كراوە بە كۆمەڵەی فیقهی ئیسلامی لە خولی دوازدەیەم لە ریاز.
80- (حديث " لا تبع ما ليس عندك " ، سنده وفقهه)، لە گۆڤاری سەنتەری لێكۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامەدا لە قەتەر لە ساڵی 1995ز بڵاوكراوەتەوە.
81 – (حدیث " النهی عن صفقتین فی صفقة واحدە " سندة وفقهه)، لە گۆڤاری سەنتەری لێكۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامەدا لە قەتەر لە ساڵی 1995 ز بڵاوكراوەتەوە.
82- (مدی مسۆولیە المضارب ومجلس الإدارە عن خسارةالشركة)، توێژینەوەیەكی بەراوردكارییە لە یاساو شەریعەتدا، پێشكەش كراوە بە كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی ئیسلامی جیهانی.
83- (الحقوق المعنویة والزكاة فیها)، دەستەی جیهانی بۆ زەكات، لە گۆڤاری كۆڕی حەوتەمدا بەچاپیان گەیاندوە.
84- هەڵئاوسانو چارەسەری لە ژێر رۆشنایی بنەماكانی فیقهی ئیسلامی.
85- چۆن زەكاتی ماڵەكەت دەدەیت؟
86- (الاستصناع بین الجواز واللزوم)، لە گۆڤاری وەرزی كۆلێژی شەریعەی زانكۆی قەتەر لەساڵی 1993 ز بڵاوكراوەتەوە..
87- (التطبیقات العملیة لسوق المال الإسلامی)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بەكۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لە خولی هەشتەم لە برۆنان لە ساڵی 1993ز.
88- (التأمین علی الحیاة)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بە كۆڕی دووەمی ئابوری بۆ(بیت الزكات) لە كوەیت، لە ساڵی 1993 ز.
89- (البدائل الشرعية للسندات)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بۆ كۆڕی دووەمی ئابوری كە لەكوەیت لە ساڵی 1993ز بەستراوە.
90- (الإمام البخاري وفقهه في الجانب الاقتصادي)، توێژینەوەیەكە پێشكەش كراوە بەسەنتەری ئۆكسفۆرد لە كۆڕێكدا كە دەربارەی ئیمامی بوخاری لە ساڵی 1992ز بەستراوە.
91- (حكم إجراو العقود بوسائل الاتصال الحديثة)، توێژینەوەیەكە لە بڵاوكراوەی ساڵانەی زانكۆی قەتەر ژمارەی هەشتی 1990 ز بڵاوكراوەتەوە.
92- (الإعجاز التشريعي للشريعة الإسلامية)، لە لایەن كتێبخانەی ئەقسا لە دۆحە لە ساڵی 1989ز بڵاوكراوەتەوە.
93- (كيفية دلالة السنة علي الَاحكام)، لە بڵاوكراوەی ساڵانەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامە لە زانكۆی قەتەر ژمارە چواردا بڵاوكراوەتەوە.
94- (القبض وصوره المعاصرة)، كۆمەڵی فیقهی ئیسلامی لەجددە لە ژمارە چواری گۆڤارەكەیاندا لە ساڵی 1990ز بڵاوكراوەتەوە..
95- (مصرف "وفي الرقاب" وتطبيقاته المعاصرة علي الَاسير والمختطف)، دەستەی جیهانی بۆ زەكات لە كوەیت لە ساڵی 1989ز بڵاوكراوەتەوە..
96- (مصرف " والغارمين " وتطبيقاته المعاصرة)، دەستەی جیهانی بۆ زەكات لە ساڵی 1989ز بەستویەتی.
97- (مصرف " والمؤلفة قلوبهم " وتطبيقاته المعاصرة)، دەستەی جیهانی بۆ زەكات لە كوەیت لەساڵی 1989ز بەستویەتی.
98- (نظرية عوض المثل وأثرها علي الحقوق والالتـزامات)، لە بڵاوكراوەی ساڵانەی كۆلێژی شەریعەی زانكۆی قەتەر لە ژمارە شەستدا لە ساڵی 1988ز بڵاوكراوەتەوە.
99- (مشكلة الديون ومنهج الإسلام في علاجها)، لە بڵاوكراوەی ساڵانەی كۆلێژی شەریعە زانكۆی قەتەر ژمارە 5 ساڵی 1987 ز بڵاوكراوەتەوە.
100- (التشريع من السنة وكيفية الاستنباط منها)، لە بڵاوكراوەی ساڵانەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی سوننەو ژیاننامەدا لە زانكۆی قەتەر ژمارە دوو ساڵی 1987ز بڵاوكراوەتەوە.
هەشتەم: كتێبەكانی بەزمانی عەرەبی
1. حقيبة طالب العلم في الاقتصاد الإسلامي والمعاملات المالية الإسلامية ، لوزارة الَاوقاف والشؤون الإسلامية لدولة قطر عام 2010ز، والحقيبة تتكون من 14 مجلداً .
2. الَاَزْمةُ المَاليّةُ العَالميّة دِراسَةُ أسْبابِها ، واثارِها ، ومُستَقْبَلُ الرأسماليّة بَعْدَهاـ علاجها من منظور الاقتصاد الاسلامي ـ وكيفية الاستفادة منها في عالمنا الإسلامي ط. دار البشائر الإسلامية 2009ز
3. نحن والَاخر دراسة فقهية تأصيلية لبيان علاقة المسلم بغيره في حالة السلم والحرب والَاقلية والَاكثرية علي ضوو الكتاب والسنة وفقه الميزان. ط. لجنة التأليف والترجمة بالاتحاد العالمي لعلماو المسلمين ضمن سلسلة : قضايا الَامة (3) ، ط. 2009 ز
4. السلم وتطبيقاته المعاصرة في السَّلع والمنافع والخدمات ( صكوكه ، وحكم السَّلم المنظم ) ـ دراسة فقهية مقارنة ( في المطبعة)
5. المصارف والتأمين ، دراسة تحليلية .
6. المنهل النضاخ في اختلاف الَاشياخ تحقيق ودرامه ،ط. دار البشائر الاسلامية بيروت 2007م
7. فقه القضايا الطبية المعاصرة ، ط. دار البشائر الإسلامية 2005م
8. حكم الاستثمار في الَاسهم 2005 ط. مطابع الدوحة 2005م
9. بحوث في فقه المعاملات المالية المعاصرة ، ط. دار البشائر الإسلامية ببيروت 2001م
10. فقه الشركات ،ط.دار المتنبي بالدوحة 1996م .
11. قاعدة المثلي والقيمي وأثرها علي الحقوق والالتـزامات مع تطبيق معاصر علي نقودنا الورقية ، دار البشائير 2016ز.
12. الوسيط في المذهب للغزالي، تحقيق ودراسة وتعليق9مجلد
13. مبدأ الرضا في العقود ، دراسة مقارنة في الشريعة والقانون المدني ، ط.دار البشائر الإسلامية ببيروت عام 1985م ، وهي رسالة دكتوراه من مجلدين .
14. معني " لا إله إلاّ الله " للزركشي ، تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع في مصر عام 1982م .
15. أيّها الولد للغزالي ، تحقيق ودراسة وتعليق ، طبع في مصر عام 1982م .
16. الغاية القصوي في دراسة الفتوي ، للقاضي البيضاوي،تحقيق ودراسة وتعليق ،ط. مصر 1980م.
17. الإنسان والإيمان للشيخ سعيد النورسي ، تحقيق مع كتابة مقدمة طويلة عن حياة النورسي وجهاده وجهوده.
18. المنهج المختار في تفسير النصوص الشرعية ( تحت الإعداد الَاخير ) .
19. الجهاد والإرهاب والعنف ( تحت الإعداد الَاخير ) .
20. مختصر الَام للبويطي ، تحقيق ودراسة وتعليق ( تحت الإعداد ) .
21. إلي أي إسلام ندعو ؟ ( تحت الإعداد ) .
22. أثر ديون ونقود الشركة ، أو المحفظة علي حكم تداول الَاسهم والصكوك والوحدات الاستثمارية ( المشكلة والحلول ) دراسة فقهية اقتصادية ط . بنك التنمية.
23. استراتيجية التنمية الشاملة والسياسات الإقتصادية (النقدية والمالية).
24. التأمين الإسلامي. دراسة فقهية تأصيلية.
25. بحوث في فقه قضايا المعاصرة.
26. بحوث في فقه البنوك الإسلامية.
27. المقدمة في المال والإقتصاد والملكية والعقد.
28. بحوث في الَاقتصاد الإسلامي.
29. المدخل الَاقتصاد الإسلامي. دراسة تأصيلية مقارنة بالَاقتصاد الوضعي علي ضوو الكتاب والسنة ومقاضد الشريعة وتراثنا الفقهي.
30. التورق المصرفي بين التورق المنضبط والتورق المنظم.
31. الحقوق المالية ومدي جواز الاعتياض عنها مع تطبيقاتها الماصرة.
32. التأمين التكافلي الاسلامي.
33. الاصلاح الشامل: رسالة الَانبياو ووسيلة النهوض والَارتقاو.
34. الَاجتهاد والفتوي (أهميتها وشروطها وتطبيقاتها المعاصرة).
35. إسلام الرحمة وظاهرة الَارهاب.
36. فقه الميزان.
37. يوسف عليه السلام.... قدوة للمسلمين في غير ديارهم.
38. المباديو الَاخلاقية الجامعة لَاخلاقيات الطب الحيوي في الاسلام. دراسة مقاصدية تأصيلية ونقد لنظرية أخلاق الطب الغربية.
39. البيئة أمنا. دراسة دراسة مقاصدية الَاخلاقية في ضوو فقه الميزان.
نۆهەم: بەشێك لە ئەم كتێب و توێژینەوانەی وەرگێڕدراون بۆ زمانی كوردی
1- ئێمەو ئەوان.
2- قەیرانی دارایی جیهانی.
3- ئیسلامو ئیرهاب.
4- كۆمەڵگەو گەشەپێدان.
5- چۆن زەكاتی ماڵەكەت دەدەیت؟
6- گەشەپێدانو گەندەڵی.
7- فیقهی بانگەواز.
8- شایەتیەك بۆ مێژوو.
9- بەختەوەری لە ئیسلامدا.
10- عباد الرحمن.
11- دیدێكی ئیسلامی نوێ بۆ جیهاد و توند و تیژی.
12- كانیاوی خێرخوازی-مێژووی رابیتەی ئیسلامی كورد.
13- ئیسلام و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە.
14- ئیسلام و ژیان - بەرگی یەكەم- كۆمەڵە وتار.
15- ئیسلام و ژیان – بەرگی دووەم- كۆمەڵە وتار-
16- دەروازەیەك بۆ ئابوری ئیسلامی - دوو بەرگ.
17- ئافرەت و بەشداری سیاسی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.
18- ئیسلام و مافی هاوڵاتی بوون.
19- ئایا هەژاری دیاریی خودایە؟
20- جیهاد لە قورئان و سوننەتدا.
21- ئاسایشی گیان و فكر...
22- داستانی یوسف – پێغەمبەر.
23- ئیسلام و ژیان – بەرگی سێیەم- كۆمەڵە وتار-
24- دیرۆکى دکتۆر عەلى قەرەداغى- دەنگێک بۆ چاکسازى و نوێگەرى و چاکەکارى.
٢٥- ژینگە دایکمانە...
دەیەم : دكتۆر قەرەداغی لەهۆڵی كۆنگرەو كۆبونەوەكاندا
جەنابی دكتۆر عەلی قەرەداغی بەشێوەیەكی نیمچە بەردەوام بوونی بووە لە كۆنگرەكانی كۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی و كۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی سەر بەرابیتەی جیهانی ئیسلامی و دامەزراوەی جیهانی زەكات، دامەزراوەی (ئایوفی)و ئەو كۆنگرانەی تایبەت كرابوون بەبانكە ئیسلامییەكان و، زۆری تر... دەكرێت بڵێن ئەو كۆنگرەو كۆبوونەوانە نزیكەی (170) دەبن، بەشێوەیەك جەنابیان پێشكەشكار و گفتوگۆكاری بابەت و لێكۆڵێنەوە ئابووری و فیكری و فیقهی و بانكیەكان بوون.
یانزەهەم: جەنابی دكتۆر قەرەداغی لەئاپۆڕای رێزلێنانەكاندا
لەچەندین دەرفەت و بۆنەی جیاوازدا جەنابیان رێزلێنانیان بۆ كراوەو بەخەڵاتی گرنگ و بەناوبانگ و نێودوڵەتی بەسەر كراونەتەوە، لەوانە:
* خەڵاتی لێكۆڵینەوەی زانستی ناوازە لەسەر كتێبی (االتامین التكافلی) لە ساڵی 2011 ز لەشاری ریاز.
* خەڵاتی (عجمان) تایبەت بوو بەوكەسانەی كە رۆڵێكی لەبەرچاو و كاریگەریان هەبووە لەخزمەتی كۆمەڵگادا لەسەر ئاستی جیهان، ساڵی 2001 ز.
* خەڵاتی نێودەوڵەتی هاندان لەبواری فیقهی ئیسلامی بەراوردكاریدا، ئەو خەڵاتە وڵاتی قەتەر دەیبەخشێت بەو كەسانەی لە هەڵكەوتەو پسپۆڕییەكی قوڵیان هەیە لەیەكێك لەزانستەكاندا.
*مەدالیای رێزلێنان لەلایەن سەرۆك كۆماری ئەنغۆشیاوە.
* مەدالیای رێزلێنان لەلایەن موفتی كۆماری روسیای یەكگرتووەوە.
* چەندین خەڵاتی زانستی تری رێزلێنان لەوڵاتانی مالیزیاو، روسیاو، توركیاو، سودان و، كوەیت و، ئەردەنەوە.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی