11 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

ئایا هەژاری دیاریی خودایە؟

Image

كتێبی (ئایا هەژاری دیاریی خودایە؟) باسی گرفتی هەژارییە كە مرۆڤ لەدێر زەمانەوە بۆ ڕزگاربوون لێی، جۆرەها ڕێگا و میكانیزمی تاقیكردۆتەوە، بەو واتایەی هەژاری گرفتە نەك دیاری خودایی و بەم تێڕوانینەش بەشێكی گەورەی گرفتەكە چارەسەر دەبێت.

نووسەری كتێبەكە (د. عەلی قەرەداغی) لەبەر پسپۆڕییەكەی لە نزیكەوە ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی جیهانی ئیسلامییە لەڕووی داراییەوە و دەیان كتێبی لەو بوارەدا نووسیوە و چەندین كۆڕ و سێمیناری پێشكەش كردووە و چارەسەری بۆ پێشنیار كردووە.

لەم كتێبەدا سەرەتا پێناسەی هەژار و نەدار دەكات و لەڕووی زمانەوانی و واتاوە دەیناسێنێت و ئەوە دەردەخات كە هەژار، هەژارە بە پێداویستییەكانی ژیان، هەروەك چۆن جۆر و پلەكانی هەژاری دەستنیشان دەكات؛ چونكە هەژاری بە شتێكی ڕێژەیی لەقەڵەم دەدات.

دواتر لەڕێی ئاماری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بانكی نێودەوڵەتی و لێكۆڵینەوەی زانا و پسپۆڕانی ئەم بوارەوە، دەوڵەتە زۆر هەژار و دواكەوتووەكانی جیهان و وڵاتە ئیسلامییەكان دیاری دەكات.

نووسەر باسی شوێنەوار و جێكەوتەی هەژاری لەسەر لایەنەكانی (زانستی، سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری) ڕوون دەكاتەوە و دوای ئەوەش هۆكارە ناوەكی و دەرەكییەكانی پشت هەژاری دەستنیشان دەكات.

لە كۆتا بەشەكانی كتێبەكە ئاماژە دەدات بە پڕۆگرام و بەرنامەی ئیسلامی بۆ چارەسەر كردنی كێشەی هەژاری، ئەویش لەڕێی چەند ڕەهەندێكەوە، وەك ڕەهەندی ئایدۆلۆژی و ڕەهەندی ناوەكی و ڕەهەندی دەرەكی، كە دوایەمینیان خۆی لە ڕۆڵ و ئەركی دەستەڵات و دەوڵەتدا دەبینێتەوە بەرامبەر بە گەل بەتایبەتی هەژار، بۆنمونە ڕەخساندنی هەلی كار.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن حسێن نجم الدین قەرەداغی.
  • ژمارەی لاپەڕە: 97
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2016

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی