دوێنێ ڕۆژی سێ شەممە، بەرواری 6\5\2025، پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانی کرد.
لە میانەی سەردانەكەیدا، پ.د. عەلی قەرەداغی لەگەڵ كاك مەسعود بارزانی، گفتوگۆیان كرد لەسەر دۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و پێویستیی پشتبەستنی لایەنەكانی سووریا بە شێوازی ئاشتییانە و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەكان.
هەروەها پرسی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و دۆخی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
شایەنی باسە ئەم سەردانەی پ.د. عەلی قەرەداغی، بە هەنگاوێكی گرنگ هەژمار دەكرێت لەپێناو بەیەك گەیاندن و دروست كردنی پردی پەیوەندی لەنێوان بەرپرسە سیاسی و حكومڕانەكان و زانایانی ئایینی.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان