1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

دەربارەی مۆندیالی قەتەر

Image

دەربارەی مۆندیالی قەتەر

وڵاتی قەتەر، سوپاس بۆ خوای گەورە بردییەوە:

پیرۆزە لە گەل و لە ئەمیر و لە حكومەتی قەتەر كە وەفای بە بەڵێنی خۆی بردەسەر، بە ڕێكخستنی جامی جیهانیی بەشێوەیەكی زۆر نایاب و قەشەنگ كە جیهانی سەرسام كرد.

بەڕاستی قەتەر بردییەوە، ئەویش بە پێشكەشكردنی نمونەیەكی جوان كە خزمەتی بە ژیار و بە كەلتورمان كرد، توانی زۆرێك لەو دیمەن و بۆچوونە جۆرییانە، هەروەها حوكمە پێشینەكان كە خەڵكی جیهان دەربارەی عەرەب و موسڵمانان لەسەری ڕاهاتبوون بگۆڕێ‌.

سوپاس بۆ خوای گەورە لەسەر ئەو سەركەوتنە، لەسەر ئەو نمایشە جیهانییە گەورەیە لەگەڵ پابەندبوون بە بەهاكان و بە ڕەوشتەوە، بە دووركەوتنەوە لەو دیمەنانە كە ئازارگەیەنەر بوون بە مرۆڤایەتی مرۆڤ، هەروەها قەدەغەی لە هەر جۆرە هەڵسوكەوتێك كرد كە دەبووە هۆی لەكەداركردنی ئافرەت، ئەمەش لە لایەن ئەو ئافرەتانەوە كە ئامادەی نمایشەكە بوون شایەتی لەسەر درا.

ئەو فۆڕمە قەتەرییە هێمای ڕێكخستنێكی ورد و جوانییەكی نایاب و قەشەنگ و سەرنجڕاكێش بوو، نمونەی داهێنان بوو لە هەموو بوارەكاندا، هەر لە سەرەتا ئیلهامبەخشەكانییەوە تا كۆتایی ڕابەرایەتیەكەی، كە خاڵی نەبوو لە پێشكەشكردنی نمونەیەكی وەها كە دەلالەت لە ناسنامەو ژیار و كەلتورمان بكات.

پیرۆز بێت لە قەتەر، لە ئەمیر و لە گەل و لە حكومەتی قەتەر، لەسەر ئەم دەستكەوتە مەزن و جوانە كە شایانی دەربڕینی هەموو ڕێز و پێزانین و شانازییەكە، جێگای پاڕانەوەی هەموو موسڵمانێك، بەڵكو هەموو مرۆڤێكی بەویژدان بوو بە سەركەوتنی وڵاتی قەتەر.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی