10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د. عەلی قەرەداغی لەلایەن سەرۆکی کاروباری ئایینی و ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆکی (ئۆزباکستان)ەوە، پێشوازیی لێ کرا

Image

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان؛ لە سەردانێکی زانستیی و کۆششێکی بانگخوازیدا، لە (دەوحە)ەوە بەرەو (طشقند) ڕۆیشت و ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر دووی شەو گەیشتە جێ.

 لەوێ زۆر بە گەرموگوڕی لەلایەن سەرۆکی کاروباری ئایینی و ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆکی (ئۆزباکستان)ەوە، پێشوازیی لێ کرا.

 ئەم سەردانە دەچێتە چوارچێوەی پتەو کردنەوەی پەیوەندییە ئایینیی و کلتوورییەکانی نێوان گەلە مسوڵمانەکان و گۆڕینەوەی ئەزموون و زانیاری لە بواری زانستی و بانگخوازیدا.

 لەوێ د. عەلی قەرەداغی هەستا بە ئەنجامدانی نوێژی هەینیی لە مزگەوتی گەورەی (طشقند) و نزای بە نوێژخوێنان کرد کە تیایدا داوایان لە خوا کرد ڕزگاری و سەرکەوتن بکات بە نسیبی مسوڵمانان لە سەرتاسەری جیهان، بەتایبەتی لەو وڵاتانەدا کە ئێستا جەنگ و ئاڵۆزییان تێدایە.

 هەروەها بەڕێزیان سەردانی (بیت البرکة)یان کرد،  کە لەوێ قورئانی پیرۆزیی سەردەمی عوسمانییەکان هەڵگیراوە و چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی لێ خوێندەوە.

هەر لە میانەی سەردانەكەیدا،  د. عەلی قەرەداغی نامەی سوپاسگوزاریی سەرۆكی كۆماری ئۆزباكستانی پێ بەخشرا لەلایەن ڕاوێژكاری سەرۆكەوە بۆ  كاروباری ئایینی، ئەویش لەپای سەردانەكەی بۆ ئەو ناوچەیە. لەبەرامبەردا ئەمینداری گشتی، قەڵغانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانی وەك دیارییەك بەخشییە سەرۆكی ئازەربایجان، ئەویش وەك نرخاندنی هەوڵەكانی بۆ بونیادنانەوەی مزگەوتەكان و پاراستنی كەلەپووری زانایان لە وڵاتەكەیدا.  

 سەردانەکەی د. عەلی قەرەداغی بۆ (طشقند) جێ پەنجەیەکی گرنه بۆسەر توند کردنەوەی پەیوەندییە ئایینی و کلتوورییەکانی نێوان مسوڵمانان، هەروەک چۆن هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بونیادنانی پردی پەیوەندی و لەیەک تێگەیشتنی نێوان گەل و نەتەوەکان و، گۆڕینەوەی ئەزموون و زانیاریی لە بواری ئایین و بانگەوازدا. ئەم سەردانە هیوای ئەوەی لێ دەخوازرێت کە ببێتە هۆی زیادکردنی پاڵپشتی و لەیەک تێگەیشتنی هاوبەش و بەدیهێنانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

Image Image Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی