پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، ڕۆژی سێ شەممەی بەرامبەر بە 5ی نۆڤەمبەری 2024، سەردانی لقێكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانی كرد لە هەرێمی كوردستان. كە لەوێ دكتۆر ئەحمەد وەهاب پێنجوێنی، سەرۆكی لقەكە و ئەندامی دەستەی ئەمینداران، لەگەڵ چەند ئەندامێكی تری یەكێتییەكە لە هەرێمی كوردستان؛ پێشوازییان لێكرد.
ئەم سەردانەی پ.د. عەلی قەرەداغی هەنگاوێكی گرنگە بۆ توند كردنەوەی پەیوەندیی نێوان یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان و لقە هەرێمییەكانی، هەروەك چۆن وێنەدانەوەی سوور بوونی د. عەلییە لەسەر گرنگیدان بە ڕۆڵی زانست و زانایان لە كۆمەڵگا ئیسلامییەكاندا.
لە میانەی سەردانەكەیدا، پ.د. عەلی قەرەداغی وتارێكی پێشكەش كرد بە ناونیشانی "دەستەڵات و پێگەی زانست و زانایان"، كە تیایدا دوا لەسەر لە ڕۆڵی بەرچاوی زانایانی كۆمەڵگای ئیسلامی و كاریگەریی گەورەیان بەسەر بوارە هزری و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانەوە. جەختی لەوەش كردەوە كە زانایان لە ئیسلامدا پێگەی سەركردەیان هەیە و بەرپرسن لە بڵاو كردنەوەی چاكسازی و پاراستنی بەها ئیسلامییەكان لە كۆمەڵگادا. هەروەها بەڕێزیان لە وتارەكەیاندا ئاماژەیان دا بەوەی زانایان و بەرپرسان، دوو ئامڕازە سەرەكییەكەی بەدی هێنانی چاكسازیین.
هەروەها سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، تیشكی خستە سەر گرنگیی نوێ كردنەوەی پەیڕەوە زانستییەكان و گرنگی دان بە زانستە كردارییەكان كە بناغەی سەرەكیی هەستانەوەی گەلن.
د. عەلی قەرەداغی باسی لەوەش كرد كە ڕۆڵی زانایان لە پرسە چارەنووسییەكانی گەلدا زۆر گرنگە، بەتایبەتی لە پرسی فەلەسطیندا كە پێویستی بە پشتیوانیی بەردەوامە. هاوكات باسی لە بەرپرسیارێتی زانایان كرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووكەییەكانی بواری گەشەسەندن و بانگخوازی. ئاماژەی بەوە دا كە زانایان لە زووە هەتا ئێستا سەرچاوەی سەرەكیی خێر بوون لە خزمەتكردنی ئیسلام و مسوڵماناندا، داواشی كرد زیاتر گرنگی بدرێت بە هاوكاری و هاودەستی نێوان قوتابخانە هزرییە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان.
شایەنی باسە وتارەكەی پ. د. عەلی قەرەداغی ژمارەیەكی زۆری لەو زانایانە لەخۆ گرتبوو كە بایەخ بە كاروبارە ئیسلامییەكان دەدەن و ژمارەیان دەگەیشتە 70 زانا. ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی لقەكەی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان بوو لە هەرێمی كوردستان، لەپێناو گرنگیدان بە هۆشداریی ئایینی و كلتووری لە ناوچەكەدا.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان