9 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی سەردانی وڵاتی لوبنانی كرد و بڕێك پارەی بەسەر خوێندگاكاندا دابەش كرد

Image

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، سەردانی وڵاتی لوبنانی كرد بە مەبەستی پاڵپشتی كردنی فێركردن و توێژینەوەی زانستی لە وڵاتەكەدا، هاوكات بڕێك پارەی دابەش كرد كە لەپێناو قوتابخانە و زانكۆكانی لوبناندا كۆكرابوونەوە و گەیاندنیە شوێنی مەبەستیان.

هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا، پ.د. عەلی قەرەداغی وتارێكی لە زانكۆی طەرابلس پێشكەش كرد، كە زانكۆیەكە سەر بە كۆمەڵەی ئیصلاحە، لەوێ سەرۆكی زانكۆ (پ.د. رأفت المیقاتي) پێشوازی لێكرد و (شێخ صلاح الدین المیقاتي) ئامادەی وتارەكەی بوو. د. عەلی لە وتارەكەیدا لەبارەی گرنگی زانست و ڕۆڵی لە بونیادنانی كۆمەڵگادا؛ دوا، هەروەها هانی خوێندكارانی دا كە لە خوێندنەكانیاندا سەركەوتوو بن و هەوڵ بدەن لەپێناو بەدەست هێنانی زانیاری.

پاش ئەوە پ. د. عەلی قەرەداغی سەردانی چەند قوتابخانەیەكی كرد لە لوبنان، لەپێناو دابەشكردنی پارە بەسەر مامۆستا و خوێندكاراندا، لەهەمان كاتدا خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشییە خوێندكارە سەركەوتووەكان و هانی دان بەردەوام بن لەسەر خوێندن و هەوڵدان بەرەو سەركەوتن.

سەردانەكە پێشنگای وێنەیی لەبارەی زانكۆكە و دامەزرێنەرەكەوە لەخۆگرتبوو، لە كۆتاییشدا سەرۆكی زانكۆ قەڵغانێكی ڕێزلێنانی بەخشییە پ.د. عەلی قەرەرداغی و ڕێكخراوی خێرخوازیی قەطەر و دەستەی ئیسلامیی بۆ چاودێری كردن، پاشان واژۆ لەسەر پڕۆتۆكۆڵی هاوكاری كرا و وێنەی یادگاری چركێندرا.

ئەم سەردانەی د. عەلی قەرەداغی بۆ وڵاتی لوبنان، بە ڕووداوێكی گرنگ هەژمار دەكرێت بۆ كۆمەڵگای لوبنانی، چونكە ئەم پاڵپشتییە داراییە لەكاتێكدا دێت كە وڵاتەكە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی ئابووریی و كۆمەڵایەتیی گەورە دەبێتەوە. سەردانەكە هاوشانیی هەموانی نیشاندا بۆ پشیتوانی كردنی فێركردن و هاندانی گەنجان بۆ هەوڵدان بەرەو زانست و زانیاری.

هەروەك چۆن جێ پەنجەیەكی ئەرێنی بەسەر ڕێڕەوی فێركردن لە وڵاتەكەدا؛ بەجێ دەهێڵێت.

Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی