10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

ئامۆژگاری پ.د. عەلی قەرەداغی بۆ ساڵی نوێ

Image

پ. د. عەلی قەرەداغی لە پێگەی كۆمەڵایەتیی خۆی لە ئێكس (تویتەر)، وتەی بەڕێوباری جێبەجێكاری كۆمپانیایەكی ئەمریكی، لەبارەی هاتنی ساڵی نوێوە دەكاتە ئامۆژگاری بۆ شوێنكەوتووانی.

بڵاوكراوەكە ئاماژە بە گرنگیی هەر یەكە لە خێزان و هاوڕێ و لایەنی ڕۆحی و تەندروستی دەدات، لایەنی پیشە و كاریش كە خەڵكی ئێستا زۆر پێوەی سەرقاڵن، دەچوێنێت بە تۆپێكی لاستیكی كە بە كەوتنە خوارەوەی جارێكی تر هەڵدەبەزێتەوە.

دەقی بڵاوكراوەكە:

 

كاتژمێرێك پێش چوونە ناو ساڵی تازەوە، شتێكی پڕ لە داناییم خوێندەوە و حەز دەكەم ئێوەش بیزانن:

"بەڕێوبەری جێبەجێكاری یەكێك لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان، وتارێكی لە ماوەی 60 چركەدا پێشكەش كرد و تیایدا وتی: وا بزانە ژیان 5 تۆپە و بە هەوادا هەڵیاندەدەیت و دەیانسووڕێنیتەوە و نابێت بهێڵیت بكەون.

تەواوی ئەو تۆپانەش شوشەن تەنها دانەیەكیان نەبێت كە لاستیكییە.

پێنج تۆپەكە ئەمانەن:

  1. كار.
  2. خێزان.
  3. تەندروستی.
  4. هاوڕێ.
  5. ڕۆح.

ژیان زۆر ناخایەنێت و لەوە تێدەگەیت كە (كار) تۆپە لاستیكییەكەیە و هەر جارێك كەوتە خوارەوە، جارێكی تر هەڵدەبەزێتەوە.

لەكاتێكدا چوارەكەی تر لە شوشە دروست كراون، گەر یەكێكیان بكەوێت؛ بەهیچ جۆرێك ناگەڕێتەوە سەر شێوەی پێشووی خۆی، یان ئەوەتا درزی تێ دەبێت، یان شوختی تێ دەبێت، یاخود بەتەواوی پارچە پارچە دەبێت.

پێویستە زۆر بەباشی ئاگاداری ئەمە بیت و لەپێناویدا تێبكۆشیت.

لەكاتەكانی كاردا، زۆر بەباشی هەوڵبدە و كار بكە و كاتی تەواو بوون دەست هەڵگرە، تاكو بە دڵسۆزییەكەت ئارام و ئاسوودە بیت.

كاتی پێویستیش بدە بە خێزان و هاوڕێكانت.

پشووی پێویست وەربگرە.

گرنگی بە تەندروستییت بدە.

چونكە گەر یەكێك لەو تۆپانە بكەون، زۆر زەحمەتە وەك پێشوویان لێ بێتەوە".

ئامۆژگارییەكە تەواو بوو.

خوای گەورە بتانپارێزێت و چاودێرتان بێت.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی