پارێزگاری سلێمانی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پیرۆزبایی لە دکتۆر عەلی قەرەداغی دەکات.
پاش ئەوەی پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی، لە هەڵبژاردنێكی ڕوون و ئاشكرادا توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنێت، وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان هەڵبژێردرا. ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری كوردانی بەدوای خۆیدا هێنا و بووە جێی شانازی بۆ كوردستان و چەندین كەسایەتی ناودار و دیاری كوردستان، سەرەڕای وڵاتانی تری نێودەوڵەتی، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێزیان كرد.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانیش (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر)، بەهۆی بوونە سەرۆكی د. عەلییەوە، لە پامێكدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە كرد.
دەقی پەیامەكە:
"بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغیی دەکەین، بە هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، دەخوازین ئەزموون و زانست و توانامەندیی بەڕێزیان پشتیوان و هاوکاربێت لە چەسپاندنی ئاشتیی و ئارامیی و سەقامگیریی و لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتنی زیاتری ئایین و نەتەوە جیاوازەکان لە جیهانداو، وەک هەمیشە بەڕێزیان باڵیۆزو داکۆکیکاری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بن لە ئاستە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.
پارێزگاری سلێمانی
د. هەڤاڵ ئەوبەكر".
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان