10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی د. عەلی قەرەداغی كرد

Image

دوابەدوای دەنگ دانەوەی هەڵبژێردرانی پ.د. عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە كۆنگرەی گشتیی یەكێتییەكەدا، زۆرێك لە سەرۆكی حیزبە سیاسی و دامودەزگا پیشەیی و فێركارییەكان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی دكتۆر عەلی قەرەداغی كرد لە پەیام و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیاندا، هەروەك چۆن هەزاران تاكی كوردی شانازیی خۆیان بە د. عەلییەوە دەربڕی، كە وەك كوردێك ئەو پۆستە گرنگەی لەنێو چەندان وڵاتی ئیسلامیی عەرەبیدا پڕ كردۆتەوە.

هاوكات سەرۆك مەسعود بارزانییش لای خۆیەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د.عەلی قەرەداغی کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1/2024، سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، هەروەها سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتییەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی