بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا، پیرۆزبایی پۆستی نوێی كرد لە پ. د. عەلی قەرەداغی و هیوای خواست كە زیاتر بتوانێت بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی گەلانی مسوڵمان.
دەقی پەیامەكە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای بەڕێزمان دکتۆر عەلی قەرەداغی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی خۆمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستە دەکەم.
هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتری موسڵمانان، یەکڕیزیی گەلی کورد و قووڵکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەکاندا، کە دڵنیاین بە ئەزموونی قووڵ و لێهاتوویی خۆتان لە رابردوودا، هەوڵەکانی داهاتووشتان لەو پێناوەدا دەبێت.
خوای گەورە سەربەرز و سەرکەوتووتان بکات
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان