بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بروسکەی پیرۆزبایی
بەڕێز؛ جەنابی پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی
السلام علیکم
هەڵبژاردنتان بە سهرۆكی یهكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، شانازییەکی گەروەیە و بەشایستەی رۆڵ و پێگەو بەرپرسیارێتی گەورەترتان دەزانین و ئومیدەوارین، ئەم بەرپرسیارێتییەتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی کوردی مسوڵمان و مسوڵمانانی جیهان بە گشتی.
پڕ به دڵ پیرۆزباییتان ئاڕاسته دهكەم، وەک هەمیشە جێی ئومید و هیوان بۆ هەژار و نەدار و بێنەوایان، چاوی بینینی ڕاستی و زاری وتنی حەقن، خوای گەورە پایەدارتان بکات بۆ گەل و وڵات و رێبازی پیرۆزی ئیسلام.
والسلام علیکم و رحمەاللە و برکاتە
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان