10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایینامەی خۆی ئاڕاستەی پ.د. عەلی قەرەداغی كرد

Image

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پیرۆزبایینامەیەكی ئاڕاستەی پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی كرد، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

زۆر بەڕێز دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغیی

دوای سڵاو و ڕێز و هەواڵپرسین..

بەبۆنەی هەڵبژێردرانتان بە سەرۆكی (یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان)ەوە، پیرۆزباییتان لێ دەكەم و، لە خوای میهرەبان داواكارم بە باشترین شێوە بتوانی ئەو ئەركەت ئەنجام بدەی و، بەگشتییش یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە ئاستی پێویست دابێ بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی، بەتایبەت لەم بارودۆخ و هەل و مەرجە دژوار و ئاڵۆزەدا، كە كوفری جیهانیی و پاشكۆ وابەستە و دابەستەكانی لە بەرگ و سیمای جۆراوجۆردا، چوونە سەنگەری دژایەتیی كردنی ئیسلام و مسوڵمانانەوە.

خوا بە كەڕەم و بەزەیی بێ سنووری خۆی، زانا و مشوورخۆرانی مسوڵمانان هەرچی زیاتر بە ئیمان و تەقوا و زانست و ڕەوشتی بەرز و ئازایەتیی و فیداكاریی، بڕازێنێتەوە و، لە هەر سیفەتێكی خراپ و پەستیان بەدوور بكات كە مایەی بێهێز و پێزییانن.

 

دووبارە سڵاو و پیرۆزبایی

براتان: عەلی باپیر

7/6/1445 ك

9/1/2024 ز

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی