3 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

ئافرەت و كێشەی بەشداریی سیاسی

Image

ئەم كتێبە (ئافرەت و كێشەی بەشداریی سیاسی) لەوێنەی توێژینەوەیەكی زانستی و ئەكادیمییە كە پ. د. عەلی قەرەداغی لەژێر ڕۆشنایی مەنهەجی میانڕەویدا ئەنجامی داوە و باس لە كێشەكانی ئافرەت دەكات لە جیهانی ئیسلامیدا؛ بەتایبەتی لە بواری بەشداریی سیاسیدا.

ئامانجی توێژینەوەكە شیكردنەوەی كێشەی یەكسانیی نێوان ژن و پیاوە لە ماف و ئازادییەكانیاندا، ئەویش سەرەتا لەڕێی گێڕانەوەی سەرگوزەشتەیەك لە مێژووی سەرهەڵدانی ئەو بزووتنەوانەی داوای مافەكانی ئافرەت دەكەن. پاشان ئاماژە بە هەندێ لەو كاردانەوە ناهاوسەنگانە دەكات كە لە فیكری ئیسلامیی هاوچەرخدا، بەرامبەر بە داواكارییەكانی ئەو بزووتنەوانە پەیدا بوون.

نووسەر لەم توێژینەوەیدا هەوڵ دەدات بە ڕوونی جیاوازییە سروشتییەكانی نێوان ژنان و پیاوان، لەڕووی پێكهاتن و جەستە و هۆرمۆن و ڕەگەزە بنچینەییەكانەوە؛ بخاتە ڕوو. هەروەك چۆن ئەوەش ڕوون دەكاتەوە كە نێر و مێ هاوسەرگیری و تەواوكارییە؛ نەوەك دژایەتی و جیاخوازی و لەیەك دووركەوتنەوە.

لە بەشە كۆتاییەكانی كتێبەكەیدا، ئاماژە دەدات بە مافی ئافرەت لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی گشتیدا (پۆستە باڵاكان) و ئەو بۆچوونانەی لەم بارەیەوە هەن؛ بە بەڵگەكانی دەستیانەوە. پاشان گفتوگۆی هەندێ لەو بەڵگانە دەكات و تازەترین ڕا و فەتوای زانایان لەو ڕووەوە؛ دەهێنێتە بەر باس.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسەر: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی قەرەداغی.
  • ژمارەی لاپەڕە: 87
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2015

 

بۆ خوێندنەوەی ئەك كتێبە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی