پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی، ئامادەی كۆنگرەی سەرپەرشتی كردنی بەهرەداران دەبێت و بەشداری ئاهەنگی ڕێزلێنانیان دەكات.
ڕۆژی شەممە، بەرامبەر بە 29ی 6ی 2024 زایینی، پ.د. عەلی قەرەداغی ؛ سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان گەشتێكی ئەنجام دا لەپێناو بەشدار بوون لە كۆنگرەی سەرپەرشتی كردنی بەهرەداران، كە بەڕێزیان دە ساڵ لەمەوبەر سەرپەرشتی كردن و پاڵپشتی كردنی ئەو بەهرەدارانەی گرتبووە ئەستۆ.
هەر دوێنێ ئاهەنگی ڕێزلێنان بۆ هەندێكیان سازدرا كە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان بەدەست هێنابوو، هەروەك چۆن هەندێكی تریشیان لە لایەنی جیاوازی ترەوە تایبەتمەند بوون. بەم بۆنەیەشەوە ئاهەنگێكیان بۆ ساز كرا و ژمارەیەكی زۆر لە زانایان و بیرمەندان ئامادەی بوون.
ئەم بۆنەیە ڕێكخرابوو لەلایەن دەزگای یەمەنیی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان و، یەكەمین دیداری زانستیی بەهرەدارەكان بوو.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان