4 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی بە بانگهێشتانەمەیەكی فەرمی، سەردانی مالیزیای كرد

Image

پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی مالیزیاوە (داتو سری أنور بن إبراهیم)، سەردانی شانشینی مالیزیای كرد. سەردانەكە لە 5ی 7 هەتا 12ی 7ی 2024 درێژە دەخایەنێت و لە چوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ باشتر كردنی پەیوەندیی دوولایەنە و ئایینی و دروست كردنی هاوكاری لەنێوان هەردوو وڵاتەكە، لە بوارە ئایینی و كلتوورییەكان.

هاوكات د. عەلی قەرەداغی لە فڕۆكەخانەی كوالالامپور پێشوازییەكی گەرمی لێكرا، كە وەزیری كاروبارە ئایینییەكان (داتوق ستیا دكتۆر حاجی محمد نعیم بن حاجی مختار) لەگەڵ كۆمەڵێكی زۆر لە گەورە بەرپرسان و كارمەندانی كاروبارە ئایینییەكانی مالیزیا؛ ئامادە بوون.

ئەم سەردانەی دكتۆر عەلی قەرەداغی چەند چالاكی و بەرنامەیەكی گرنگی لەخۆ گرتووە كە ئامانج لێی زیاد كردنی گفتوگۆ و هاوكاریی ئایینییە لەنێوان وڵاتاندا، دیارترینیان:

  • كۆڕبەندی هاوڵاتی بوونی جیهانی كە پەیمانگای (IKIM) ڕێكی دەخات لە كوالالامپوور و تیایدا پرسە هاوڵاتیی و ئایینییە جیهانییەكان تاوتوێ دەكرێت.
  • كۆنفرانسی بیروباوەڕ (عەقیدە)ی ئەهلی سوننەت و جەماعەت لەسەر ئاستی هەرێمیی و یەكگرتووی، كە دەستەی كارگێڕیی كارە ئیسلامییە فیدڕاڵییەكان ڕێكی دەخات بۆ تاوتوێ كردنی پرسەكانی عەقیدە و پتەوكردنی یەكگرتوویی نێوان مسوڵمانان.
  • كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی كاروبارە ئیسلامییەكانی هەرێمە فیدڕاڵییەكان (MAIWP)، بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ڕێگاكانی هاوكاریی هەمەلایەنە لە پرسە ئایینییەكاندا.
  • دانیشتنی تایبەت لەگەڵ زانا و بیرمەندە ئیسلامییەكان كە دامەزراوەی ئیسلامیی مالیزی ڕێكی دەخات، لەپێناو ئاڵوگۆڕ كردنی بیروبۆچوون لەنێوان زانایان و بیرمەندان لە بواری ئایینییەكاندا.

شایەنی باسە ئەم سەردانەی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بە هەلێكی گرنگ دادەنرێت بۆ پتەوكردنی هاوكاریی نێوان دامەزراوە ئیسلامییەكان لە بوارە ئایینی و كلتوورییەكاندا؛ كە ئەوەش دەبێتە هۆی بەدی هێنانی لەیەك تێگەیشتن و نزیك بوونەوەی زیاتری گەلە ئیسلامییەكان.

هەروەها شانشینی مالیزیا بەبۆنەی  سەری ساڵی كۆچییەوە، بۆنەیەكی ڕێزلێنانی سازدا و تیایدا پ.د. عەلی قەرەداغی، خەڵاتی (كۆچی پێغەمبەری) پێ درا بۆ كەسایەتیی ئیسلامیی نێودەوڵەتی. ئەویش وەك ڕێزێك بەرامبەر هەوڵ و كۆششەكانی بۆ جەخت كردنەوە لە بیری میانڕەوی لە ئیسلامدا، بەتایبەتی لە لایەنەكانی مەقاصیدی شەریعەت و ئیسلام و دەوڵەتەوە.

 

Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی