ئەم كتێبە (جیهاد لە سێبەری قورئان و سوننەتدا) ڕاڤەیەكی زانستییە بۆ چەمكی جیهاد لەژێر ڕۆشنایی قورئان و فەرموودەدا، كە تیایدا نووسەر لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی هێز و ئامڕازەكانی بڵاوكردنەوەی ئیسلام دەدوێت و خوێنەریش لەوە تێدەگەیەنێت كە ئایا بڵاو كردنەوەی ئیسلام بەهۆی شمشێرەوە بووە یاخود شتی تر.
لە دەستپێكی لێكۆڵینەوەكەیدا، وشەی (هێز – القوة) دەناسێنێت، سەرەتا لەڕووی زمانەوانییەوە، پاشان ئەو وشەیە و داتاشراوەكانی لە قورئانی پیرۆزدا نیشان دەدات. دواتر جۆرەكانی هێز و پێكهێنەرەكانی لە چەند بابەتێكدا كورت دەكاتەوە و گرنگیدانی ئیسلام بەم هێزانە ڕوون دەكاتەوە و ڕای نووسەرانی ڕۆژئاوایی لەسەر هێزی گەلانی ئیسلامی دەكاتە نمونەی قسەكانی.
لە بەشی دواتری كتێبەكەیدا، وشەی (تێكۆشان – جیهاد) لەڕووی زمانەوانی و لەناو ئایەتە قورئانییەكاندا دەناسێنێت. دواتریش جۆرەكانی جیهاد و پلەكانیان دەژمێرێت. هەروەها حوكمی جیهاد بەپێی ڕای زانایان بۆ هەریەكە لە جیهادی بەرگری و جیهادی داخوازی نیشان دەدات.
نووسەر لە كۆتا بەشی كتێبەكەیدا، هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە جیهادەوە دەخاتە بەر تیشك، وەك مۆڵەت وەرگرتن لەدایك و باوك، یان قەرزدار و جیهاد. هەروەها مەرجەكانی جیهاد و شێوە جیاوازەكانی لەم سەردەمەدا دەستنیشان دەكات.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان