1 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

بەزەیی ئیسلام و دیاردەی تیرۆر

Image

كتێبی (بەزەیی ئیسلام و دیاردەی تیرۆر) لەڕێی بەڵگەی قورئانی و نمونەی سونەت و سەرچاوە مێژووییە متمانە پێكراوەكانەوە، مشتومڕ لەسەر پرسی تیرۆر و ئیسلام دەكات بە گشتی.

نووسەر هەروەك لە پێشەكیی كتێبەكەیدا ئاماژەی پێ دەدات، كتێبەكەی دابەش دەكات بۆ نۆ بەشی سەرەكی. لە بەشی یەكەمدا جوانی و دادگەرییەكانی ئیسلام دەناسێنێت، ئەویش لەڕێی تاوتوێ كردنی ڕەگەز و تایبەتمەندییەكانی ئیسلامەوە. پاشان لە بەشی دووەمدا تیشك دەخاتە سەر گرنگیی میانڕەوی و هەوڵدان بەدوایدا و كارپێكردنی لەم سەردەمەدا، ئەویش بە سەرەتا ناساندنی میانڕەوی و باس كردنی چەندین وردە بابەتی تر كە دەكەونە ژێر سێبەری هەمان ناونیشانی ئەم بابەتەوە.  

بەشی سێیەمی تایبەت كردووە بە ڕوونكردنەوەی هەڵوێستی ئیسلام و ئایینەكانی تر لەهەمبەر دیاردەی تیرۆر و توندڕەوی و تۆقاندن. لە چوارەم بەشدا نووسەر باس لە ئاسایشی ڕۆحی و هزری دەكات، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی شەریعەتی ئیسلامدا. لە بەشی پێنجەمدا لە لادانی باوەڕی دەدوێت، بە خۆی و هۆكار و پلە و جێكەوتەكانی بەسەر كۆمەڵگاوە.

د. عەلی بەشی شەشەمی تایبەت كردووە بە باسی ئەو كەموكوڕییانەی كە لە تێگەیشتنی جیهاددا هەن، لەگەڵ پرسەكانی كافر كردن و دەوڵەتی جێنشینی و لایەنداری و پەڕگیری. لە حەوتەم بەشدا شیكردنەوە بۆ پرسی تیرۆری نێودەوڵەتی دەكات. لە بەشی هەشتەمدا باس لە فیقهی هەڵسوكەوتی مسوڵمان دەكات لەكاتی نواندنی بێڕێزی دژ بە پیرۆزییەكانی ئیسلام، ئەویش لەژێر ڕۆشنایی فیقهی هاوڵاتی بووندا، لەگەڵ باسێكی مسوڵمانە كەمینەكان لە وڵاتانی خۆرئاوادا. دواجار لە بەشی نۆیەمدا باس لە ڕۆڵی كۆڕە زانستی و ڕۆشنبیرییەكان دەكات لە بەگژدا چوونەوەی زیادەڕەوی و توندڕەوی و تیرۆردا.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسینی: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕانی: موحەمەد موحەمەد حەمە میرزا
  • ژمارەی لاپەڕە: 631
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2023

 

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەڕتووكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی