1 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

حوكمی هەڵگرتنەوەی پێشەكیی لەلاین فرۆشیارەوە لە حاڵەتی سەرنەگرتنی گرێبەستدا

Image

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته

مامۆستای بەڕێزمان، حوكمی حیجز كردنی ئۆتۆمبێل چییە پێش كڕینی، بە دانانی 1000 ڕیاڵ بۆنمونە تاكو حیجزی بكەیت، بەمەش نرخی ئۆتۆمبێلەكە بە جێگیری دەمێنێتەوە هەتا دەیكڕیت، یاخود ناكرێت حیجز بكەیت چونكە نرخەكەی ئەگەری هەیە بگۆڕێت.

 

وەڵام:

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم، دواتر:

كوڕە باش و ئازیزەكەم، خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ژیانتەوە و پاداشتی خێرت بداتەوە، ئەم بابەتە لە فیقهی ئیسلامیدا پێی دەوترێت (عربون – پێشەكی).

عربون - پێشەكی: واتە كەسێك شتێك بكڕێت، بەڵام سەرەتا شتێك لەو پارەیە بدات بە فرۆشیار، بەو مەرجەی ئەگەر هاتوو فرۆشتنە بەتەواوی جێبەجێ كرا، ئەو پارەیە لە پارە بنەڕەتییەكە هەژمار بكرێت، خۆ ئەگەر فرۆشتنەكە جێبەجێ نەبوو، ئەوا دەبێتە موڵكی فرۆشیار.

دەكرێت بۆنمونە لەگەڵ پێشانگایەك ڕێبكەویت و 1000 ڕیاڵ یان 500 ڕیاڵ بكەیتە پێشەكی و بڵێیت: ئۆتۆمبێلەكە بە 100000 دەكڕین و ها ئەوە 1000 پێشەكی، ئەمە دەكرێت.

بگرە دەكرێت فرۆشیار بە كڕیارەكە بڵێت: براكەم ئەگەر لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا گەڕایتەوە و ئۆتۆمبێلەكەت برد، ئەوا پیرۆزت بێت. ئەو 1000 ڕیاڵەش لە نرخی بنەڕەتییەكە هەژمار بكات، خۆ ئەگەر نەهاتیتەوە و پەشیمان بوویتەوە، ئەوا من 1000 ڕیاڵەكە هەڵدەگرمەوە.

بەڵام لەم پرسەدا وا جوانترە فرۆشیار تەنها بە هێندەی زیانەكەی هەڵبگرێتەوە.

هەرچەندە لەلایەن ئەكادیمیای فیقهی ئیسلامییەوە بڕیار دەرچووە كە هیچ ڕێگرییەك نییە ئەگەر بێتو فرۆشیار هەموو پێشەكییەكەش هەڵبگرێتەوە، بەڵام وا جوانترە خاوەن پێشانگا بەهێندەی ئەو زیانە هەڵبگرێتەوە كە كڕیارەكە دووچاری هێناوە.

بۆنمونە:

ئەگەر نرخی ئۆتۆمبێلەكە لە 100000 ڕیاڵەوە بووە 99000، 1000 ڕیاڵ هەڵبگرێتەوە.

خۆ ئەگەر نرخەكەی دانەبەزی، ئەوا وا جوانتر و چاكتر و لێبوردانە ترە كە هیچ هەڵنەگرێتەوە.

ڕێكخەرەی شەرعیی ئەخلاقی وا دەخوازێت كە:

ئەگەر فرۆشیار پێشەكیی هەڵگرتەوە، بەهێندەی لایەنی كارگێڕی هەڵبگرێتەوە، واتە بڕی سادە.

ئەمە حوكمە شەرعییەكەیە.

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی