بۆ بەڕێز / جەنابی دكتۆر عبداللطیف رەشید
سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ
بابەت: پیرۆزبایی
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بەناوی خۆم و دەستەی كارگێڕی باڵاو سەرجەم بەڕێوەبەرو كارمەندانی رێكخراوی رابیتەی مرۆییەوە پیرۆزبایی گەرمتان پێشكەش دەكەم.
لەخوای گەورە داواكارم فرسەتی بەدەستهێنانی متمانەی هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە بكەنە دەرفەتی خزمەت كردن بە تێكڕایی هاوڵاتیانی عێراق و بە هاوكاری دڵسۆزان وڵات لە قەیران و چەقبەستووی رزگار بكەن و ئاشتی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق فەراهەم بكەن.
دووبارە پیرۆزتان بێت
لەگەڵ رێزدا....
پ. د. عەلی شێخ محی الدین قەرەداغی
سەرۆكی رێكخراوی رابیتەی مرۆیی
17-10-2022
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان