1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پرسەنامەی پرۆفیسۆر دکتۆر علی قرداغی بۆ خانەوادەی شەهیدانی بادینان

Image

پرسەنامەی پرۆفیسۆر دکتۆر علی قرداغی بۆ خانەوادەی شەهیدانی بادینان

((يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي))

بۆ هەردوو بنەمالەی :شەهید حاجی عبداللە رێکانی

شەهید سەیدا ئەحمەد جلال الدین

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەوالی کارەساتە دلتەزێنەکەی شاری مێردینی وڵاتی تورکیامان بیست کە بەرامبەر دو بنەماڵەی بەقەدرو بەرێزی شاری دهۆک ئەنجامدرا، شەهیدبونی پێنج کەس لە خانەوادەی هەردوو کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان حاجی عبداللە و مامۆستا ئەحمەد جلال الدین بەرێوبەری پێشوی لقی دهۆک و کارگێری نوسینگەی سەرەکی رێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز زۆر خەمباری کردین

بەناوی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی رێکخراوی اقرأەوە سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە کەس و کارو خزمانی قوربانیەکان و لەخوا داواکارین بەشەهید قەبولیان بفەرموێت ،داواکارین کاربەدەستانی هەردوو وڵات بەدواداچونی ورد بکەن بۆ تاوانبارانی ئەم کارەساتەو بەسزای عادیلانەی خۆیانیان بگەیەنن خوای گەورە لەشەهیدان خۆشبێ و بکەرانی ئەم روداوە شەرمەزار بکات

انا للە وانا الیە راجعون

 

پرۆفیسۆر د.علی محی الدین قەرەداغی

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی رێکخراوی اقرأ

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی