1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

بەهیچ شێوەیەك رەوا نییە بێدەنگیی بكرێ‌ لەو سوكایەتییە بەردەوامانە كە ئاڕاستەی ئیسلام و موسڵمانان دەكرێن

Image

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

"بەهیچ شێوەیەك رەوا نییە بێدەنگیی بكرێ‌ لەو سوكایەتییە بەردەوامانە كە ئاڕاستەی ئیسلام و موسڵمانان دەكرێن"

داواكاری یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە دەوڵەتە ئیسلامییەكان

یەكێتی داوا لە دەوڵەتە ئیسلامییەكان دەكات ڕێكاری پراكتیكی جیددی دژ بە هەر دەوڵەتێك بگرنەبەر كە بێڕێزی بە پیرۆزییەكانمان دەكات، لە سەرووی هەمووشیانەوە قورئانی پیرۆز و پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیە وسلم)، چونكە ئێمە باوەڕمان تەواو نابێت هەتا خۆشەویستیمان بۆ كەسایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) زۆرتر و مەزنتر نەبێت لە خۆشویستنی خودی خۆمان و ماڵ و خێزان و منداڵەكانمان، یەكێتی داوایان لێدەكات كە تەنها دەستكۆتا نەبن تەنها بە نواندنی ناڕەزایەتی و پێناخۆشبوون، بەڵكو بە كردەوەو بە هەڵسوكەوتی كرداریی ئەوە بسەلمێنن، جا ئەگەر ئێمە بۆ مەزنی قورئانە پیرۆزەكەمان و پێغەمبەرە سەروەرەكەمان (صلی الله علیە وسلم) نەجوڵێین و هەڵوێستی جیددی وەرنەگرین ئەی ئیتر بۆ چیتر بجوڵێین و هەڵوێست وەربگرین؟

یەكێتی هاوكات داوا لە ئوممەتی ئیسلامی دەكات یەكڕیز بن و بە هەموو هۆكارە شەرعییەكان بەرگری لە پیرۆزییەكانمان بكەین، چونكە لە ڕاستیدا ئەو سوكایەتی و بێڕێزیانە ئاڕاستەیە بۆ سەراپای ئوممەتی ئیسلامیمان.

لە هەمانكاتدا یەكێتی نامەیەكی هۆشداری ئاڕاستەی ئەو دەوڵەت و پارتانە دەكات كە هەڵدەستن بە بێڕێزی كردن بە پیرۆزییەكانی ئوممەتەكەمان، كە پەیڕەوانی دەگاتە دوو ملیار كەس: چونكە ئەو پێشێلكاریانە تیرۆرێكی ڕاستەقینەن، ڕقلێبوون و كینەبازیی و توندڕەویی و تیرۆر دروست دەكەن، هاوكات هەڕەشە لە ئاشتی نێودەوڵەتی دەكەن، لەو پێگەیە كە هەستی دوو ملیار موسڵمان بریندار دەكات.

لەبەرئەوە یەكێتی داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات چارەسەری ئەو كێشەیە بكات بەرلەوە گەورەتر ببێت، ئەوەش لە ڕێگای گرێدانی كۆبوونەوەیەكی خێرای نائاساییەوە.

هاوكات داوا لە ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەكات كۆبوونەوەیەكی خێرا و نائاسایی لەسەر ئاستی سەرۆكەكان یان وەزیرەكانیان گرێبدات بۆ تاوتوێكردنی جێكەوتەكانی ئەو پێشێلكارییە كە چەندینجارە دووبارە دەبنەوە.

هەربۆیە بە هیچ شێوەیەك ڕەوا نییە بێدەنگیی بكرێ‌ لەو سوكایەتییە بەردەوامانە كە چەندین ساڵە تەنها ئاڕاستەی ئیسلام و موسڵمانان دەكرێن.

(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) يوسف: 21 صدق الله العظيم

چوار شەممە 3 ڕەجەب 1444ك

ڕێكەوتی 25 كانونی یەكەمی 2023ز

د. حبیب سالم سەقاف جەفری

سەرۆك

پ. د. عەلی قەرەداغی

ئەمیندارى گشتى 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی