مژده‌دان به‌و باوه‌ڕداره‌ى كه زه‌كات ده‌دات و ماڵ و سامان ده‌به‌خشێ
یه‌كه‌م: له دنیادا مژده‌ى زۆرى پێدراوه، لێره‌دا گرنگترینیان تۆمار ده‌كه‌ین، به به‌ڵگه‌ى شه‌رعیى سه‌لمێنراون كه:
1- به باشه باسى ده‌كرێ ، سومعه‌و شۆره‌تى باشى هه‌یه له‌ناو خه‌ڵكیدا.
2- سنگفراوانى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، دڵئاسوده ده‌بێت.
3- نزاى خێرى خه‌ڵكى بۆى و خۆشیان ده‌وێ.
4- كاریگه‌رى له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى دڵ له هه‌رجۆره چاوچنۆكى و ته‌ماعبازییه‌ك، هه‌روه‌ها له نه‌خۆشییه‌كانى تر‌ى دڵ و ده‌روون.
5- لابردنى به‌ڵاو نه‌هامه‌تى و نه‌هێشتنى، ده‌یپارێزێ له خراپه‌و ئازاردان.
6- به هۆى به‌خشینه‌وه شیفاى نه‌خۆشى بۆ ده‌ێت.
7- خۆشى ده‌خاته دڵى كه‌سى هه‌ژار، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له له پاكژكردنى دڵى له نه‌خۆشییه‌كانى ئیره‌یى و ڕق و كینه‌بازیى و هاوشێوه‌یان.
8- به‌جێگه‌یاندنى ده‌سته‌به‌رى له نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا، بونیاتنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى پێكه‌وه‌به‌ستراو و تۆكمه و خۆشویستنى یه‌كترى.
9- به‌شداریكردن له گه‌شه‌دان به كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنى.
10- قوبوڵبوونى دۆعاى دوو فریشته‌كه بۆى: ((په‌روه‌ردگارا ببه‌خشه به كه‌سێ كه ده‌به‌خشێ)).
11- ماڵ و دارایى به به‌خشین كه‌مناكات، به‌ڵكو هۆیه‌كه بۆ فراوانبوونى ڕزق و ده‌بێته فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت بۆى.
12- ده‌بێته پێشه‌نگێكى چاك بۆ منداڵه‌كانى و بۆ كه‌سانیتریش.
دووه‌م: مژده‌ى زۆرى ڕۆژى قیامه‌ت دراوه به‌و باوه‌ڕداره كه ماڵ و سامان ده‌به‌خشێ:
به‌دڵنیایى كه به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كان به زیادكردنى به‌خشینه‌كانه، خواى گه‌وره له سوره‌تى (المعارج)دا به‌جێگه‌یاندنى مافى دیاریكراوى ماڵ و سامانى كردووه‌ته یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ڕزگاربوون له ئاگرى دۆزه‌خ، له سوره‌تى (الذاریات)یشدا خواى گه‌وره چاكترینى چاكه‌كان و به‌جێگه‌یاندنى مافى ڕه‌هاى واته زیاتر له زه‌كاتى كردووه‌ته هۆكارێ بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌شت و به كانیاوه شیرین و سازگاره‌كان، خواى گه‌وره له سوره‌تى (المؤمنون) دا كرده‌وه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كاتى كردووه‌ته هۆكارێ بۆ گه‌یشتن به فیرده‌وسى باڵا.
2- خواى گه‌وره لێى ڕازییه و توڕه‌یى و خه‌شمى ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سه ده‌كوژێنێته‌وه.
3- سڕینه‌وه‌ى گوناهه‌كان و هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانى، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى نه‌هێشتنى خراپه‌كانى.
4- زه‌كاتدان و به‌خشین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیى له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا.
5- ئه‌و كه‌سه ده‌پارێزێ له ئاگرى دۆزه‌خ.
6- به‌خشین له حاڵه‌تى برایه‌تیكردندا ده‌بێته سێبه‌رى خواى گه‌وره بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى له ڕۆژى قیامه‌تدا كه جگه له سێبه‌رى ئه‌و زاته هیچ سێبه‌رێكى تر بوونى نییه.
7- كه‌سى زه‌كاتده‌ر و خێر‌و خێراتكار ده‌چێته سێبه‌رى به‌خشینه‌كه‌ى.
8- له ده‌رگاى زه‌كات و خێر و به‌خشینه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شت.
9- چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى چاكه‌كانى بۆ زیاتر له حه‌وسه‌د ئه‌وه‌نده.
10- له ڕۆژى قیامه‌تدا نه ترسى له‌سه‌ره و نه خه‌م و په‌ژاره دایده‌گرێ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) سوره‌تى البقره (274)
به پێنوسى
پ. د. عه‌لى قه‌ره‌داغى
ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان
سه‌رۆكى ڕێكخراوى ڕابیته‌ى مرۆیى
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان