2 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن Faraedwn Mahmood

خیانەت كردن لەخواو پێغەمبەر خیانەت كردنە لەئیسلام

Image

خیانەت كردن لەخواو پێغەمبەر خیانەت كردنە لەئیسلام

ئەویش لەرێگەی ناشیرین كردنی وێنەی ئیسلام، یان ناشرین كردنی هەڵگران و رابەرانی ئەم ئاینەیە، ئەم ئاینە ئەمانەتێكی گەورەبوو شاخەكان نەیانتوانی هەڵی بگرن، مرۆڤ هەڵی گرت، ئەویش دەبێت بەدوو رێگە بێت.

یەكەمیان دەبێت مرۆڤ لەرێگەی خۆیەوە بێت، لەخۆیدا جێبەجێی بكات و ببێتە پێشەنگ بۆ كەسانی تر.

دووەمیان ئەم ئەمانەتە هەڵبگرین و بیگەیەنێت بەكەسانی تر، پێویستە مرۆڤی باوەڕدار ئەگەر ئایەتێكیشی لەلابێت بیگەیەنێت (“بلغ عني ولو ا‌یة”) لێرەوە گرنگی فەرمانكردن بەچاكەو رێگرتن لەخراپەكان بۆ دەردەكەوێت، ئەم بەرپرسیارێتیە بەرپرسیارێتیەكی كۆمەڵایەتیە، دەبێت هەریەكەمان لەقوتابخانەو زانكۆو فەرمانگەو بازارو كۆڵاندا كاری بۆ بكەین، ئەگەر شتێكی خراپت بینی دەبێت هەوڵی چاك كردنی بدەیت، ئەگەر مرۆڤی باوەڕدار خۆی بەخاوەنی ئەم پەیامە نەزانێت ئەوە خیانەتی لەو ئەمانەتە كردوە.

خیانەت كردن جۆراو جۆرو پلەپلەیە، لەكاتێكدا جێگەی مەترسیە كەبگاتە دوڕوویی لەئایندا، لەدوای ئەوە پلەكانی تر دێن، پێغەمبەری خوا خیانەت لەئەمانەت دەكات بەدوو بەش، یەكەمیان پەیوەندی بەمافەكانی خواوە هەیە، دووەمیان مافی هاوڵاتیان. لەفەرمودەیەكدا دەڵێت سێ یەكی دوڕووییە لەفەرمودەیەكی تردا دەڵێت چوار یەكی دوڕووییە، جیاوازی نیە لەنێوان ئەم دوو فەرمودەیەدا ، ئەگەر خیانەت لەئاین بێت واتە سێ یەكی دوڕوییە، بەڵام ئەگەر لەكارو كردارو بەرژەوەندی گشتی بێت چوار یەكی دوروِوییە.

لەکتێبی ئیسلا و ژیان... بەرگی دووەم

لەنوسینی پ.د. عەلی قەرەداغی

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی