دكتۆر عەلی قەرەداغی پیرۆزبای جەژنی رەمەزان ئاراستەی گەلی كورد دەكات
بسم الله الرحمن الرحیم
بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بەناوى خۆم و لێپرسراوان و سەرجەم کارمەندانى ڕێکخراوى ڕابیتەى مرۆییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیانى گەلی كوردستان دەكەم لەهەموو جیهاندا بەتایبەتی لەم هەرێمە خۆشەویستەی عێراقدا.
هیوادارم خوای گەورە رۆژ و عیبادەتو كارە چاكەكان لەهەموو لایەكی قبوڵ كردبێتو توانیبێتمان لەم مانگەدا هۆگریمان بۆخوای گەورە زیاد بوبێتو توێشویەكی باشمان لە تەقواو خواپەرستی كۆكردبێتەوە بۆ ئەوەی هەتا ساڵێكی تر لەتاوانو سەرپێچی بمان پارێزێت.
جەژنی رەمەزان جەژنی سەركەوتنە بەسەر غەریزە سەركەشەكانو حەزە شەیتانیەكانو ویستی تاوانكاریدا، بەو هیوایەیی لە دوایی رەمەزانیش بە هەمان گوڕو تینەوە درێژە بەخوا پەرستیو چاكەكاری بدەینو بیسەلمێنین كە رەمەزان بۆتە هۆی دروست كردنی مرۆڤێكی مسوڵمانی چاكەخواز، كە دەبێتە مایەیی خێرو خۆشی بۆ كۆمەڵگاكەمان.
چەژنتان پیرۆز بێتو هەمیشە لە جەژن و شادیدابن
براتان
دکتۆر عەلى محێدین قەرەداغى
٢٠-٤-٢٠٢٣
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان