دیداری بەڕێز د. عەلی قەرداغی و کارمەندانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی و حسێن شێخ نجم الدین سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵای ڕابیتە و بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەستەی کارگێڕی باڵا و لقەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک، دیداری بەڕێز د. عەلی قەرداغی و کارمەندانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی ڕابیتە سوپاسی کارمەندانی ڕابیتەی کرد لە پای بەرەو پێشچونی بەرچاوی کارەکانی ڕابیتە و، هەوڵ و ماندوبونی کارمەندانی بەرز نرخاند، وە بەرچاوڕوونی زیاتری دایە کارمەندان بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی کاری ڕێکخراوەکە.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا کارمەندان پێشنیاز و سەرنجەکانیان بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی خستە ڕوو ..
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان