یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/٢١ به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیای گه‌شه‌ی زانست له‌گه‌ڵ ته‌واوی ستافی مامۆستایان و كارمه‌ندانی باخچه‌و قوتابخانه‌كانی لیده‌رس له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه.
له وته‌یه‌كیدا به‌رێزیان باسیان له رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستا‌و په‌روه‌رشیار به شێوه‌یه‌كی گشتی و مامۆستایانی لیده‌رس به تایبه‌تی كرد، هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌رەداغی به وردی باسی له ئامانجی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی لیده‌رسی له كوردستاندا كرد كه له پاڵ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه دایڕشتوون بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده, ئێمه‌ش پاڵپشت و ته‌واوكاری پرۆسه‌ی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی بین و هه‌وڵی ته‌واوه‌تی بده‌ین تا باشترین قوتابی و ده‌رچووی په‌روه‌رده‌كراوی پڕ مه‌عریفی پێشكه‌شكی گۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌ین و ببنه ئه‌و تاكانه‌ی كه ببنه شانازی بۆ خۆیان و خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگا.
دواتر به وردی گوێی له داوا‌و پێشنیار‌و پرسیاره‌كانی مامۆستایان بوو.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان