1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د.عەلی قەرەداغی ئامێرێکی چارەسەر بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دابین دەکات

Image

د.عەلی قەرەداغی ئامێرێکی چارەسەر بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دابین دەکات
 
 ئەمڕۆ بەڕێز د.بەمۆ نەقشبەندی، بەڕێوەبەری سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە و ژمارەیەک لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە، پێشوازییان کرد لە شاندێکی باڵای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر (د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی بەڕێزان (د.هیوا ئەبوبکر) و (د.ئەنور محمد فەرەج). ئەم سەردانەی شاندی زانکۆ بۆ بینینی کاری ئەو ئامێرە بوو کە لەلایەن بەڕێز  پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغییەوە بۆ  سەنتەری ناوبراو  لەسەر ئەرکی بەڕێزیان لە وڵاتی ئەڵمانیاوە دابین کراوە و بە دیاری پێشکەشی سەنتەرەکەی کردووە.

بەڕێز د.بەمۆ نەقشبەندی دوای سوپاسکردن، باسی لە گرنگیی ئەم ئامێرانەی کرد کە چەند بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستن و ئەم دیارییەی پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغیی بەرز نرخاند. 
بەڕێز کاک هاوبیر پسپۆڕی بواری تیشک لە سەنتەری ناوبراو، باسی لە کاری ئامێرەکە کرد لەڕووی زانستییەوە  لە سێتی کەلوپەلەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەرێگەی تیشکەوە  پێکدێن لە (دوو ئایۆنیز چامبەر، یەک ئامێری دەیلی چێک و بەرنامەکان).
بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان باسی لەوەکرد کاتێک بەڕێز د.عەلی قەرەداغی ئاگاداری ئەوە بوو کە ئەم سەنتەرە پێویستی بەو ئامێرانەیە بڕیاریاندا بە دابینکردنی، ئەمەش خزمەتێکی دیکەی بەڕێزیانە بۆ میللەتەکەمان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری سەنتەری ژیانەوە سوپاسنامەی سەنتەری لە ڕێگەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆوە ئاڕاستەی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی کرد.
شایانی باسە بە دابینکردنی ئەم ئامێرە بارگرانی توشبووانی شێرپەنجە کەم دەبێتەوە کە بەهۆی لە کەڵک کەوتنی ئامێرەکەی پێشووەوە ڕوویان دەکردە دەرەوەی وڵات.
 

Image Image Image Image Image Image Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی