9 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

سیفاتەكانی عباد الرحمن

Image

نامیلكەی (سیفاتەكانی عباد الرحمن) كۆكراوە و پوختەی كۆمەڵێك وتاری پ.د. عەلی قەرەداغی یە و ڕاڤەیەكی سەردەمیی ئایەتەكانی سوورەتی ’الفرقان‘ە كە بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش پەیوەندی دەكاتەوە بە گوزەرانی مرۆڤی ئەم ڕۆژگارەوە.

سەرەتا ئاشنامان دەكات بە دەستەواژەی ’عباد الرحمن‘ و پێمان دەڵێت ئەم نازناوە لە كێ نراوە و تایبەتمەندییەكانی چییە؟، پەیوەندی ئەو جۆرە كەسانە لەگەڵ تەواوی بوونەوەران و پەرستشەكان، خەڵك و خوای خەڵك چۆنە؟

پاشان ’عباد الرحمن‘ بە كۆڵەكەی مانەوەی بوون و ژین دەناسێنێت و نەبوونیان بە هۆكارێك بۆ داڕمانی كۆمەڵگا لەقەڵەم دەدات. دواتر لەسایەی ڕاڤەی ئایەتە پیرۆزەكانی هەمان سوورەتەوە، واتای لێكدراوە-وشەی ’عباد الرحمن‘مان بۆ باس دەكات و هۆكاری هەڵبژاردنی خودی وشەكەش لە قورئاندا؛ ڕوون دەكاتەوە.

لە باسی سیفات و تایبەتمەندییەكانی ئەو جۆرە كەسانەدا، دادپەروەری وەك نمونەیەكی گرنگ باس دەكات، كە ’ترس لە خوا‘ بە پاڵنەری پشتی نیشان دەكات. ئەوەش دەخاتە ڕوو كە نەبوونی ئەو ترسە چی بە كۆمەڵگاكان دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش هەندێ ڕووداو و باردوخۆی كۆمەڵگا ڕۆژئاواییەكان؛ وەك نمونە دەكاتە بەڵگەی قسەكانی.

هەر لە درێژەی سیفاتەكانی ’عباد الرحمن‘دا، ئاڕاستەی قسەكانی بەڕووی تاواندا دەگۆڕێت و سێ شت دەخاتە بەر باس كە پێویستە هەر كۆمەڵگایەك خۆی لێیان بەدوور بگرێت و پارێزگارییان لێ بكات، زیناش وەك سێیەم گەورەترینیان لەپاش هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان و كوشتنی بەناحەق؛ دەناسێنێت و مەترسییەكانیشی دەخاتە ڕوو. لەكۆتاییدا ’عباد الرحمن‘ وەك كەسانێكی ئەرێنی و سوودبەخش بۆ خۆیان و كۆمەڵگا پێناسە دەكات، ئەویش دووبارە هەندێ تایبەتمەندی ئاماژەپێكراوی نێو قورئانی پیرۆزە كە هۆكاری جیاواز بوونیانە.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی موحەمەد.
  • ژمارەی لاپەڕە: 83
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2013

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی