9 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

حوكمی دانانی وێنەی ئافرەت بۆ كاری ڕیكلام لە ئینتەرنێت

Image

پرسیار:

گەر خوا ویستی لەسەربێت، نیازم وایە ماڵپەڕێكی بازرگانی لە ئینتەرنێت بكەمەوە.. ئامانجیشم لەو ماڵپەڕە، نمایش كردنی خزمەتگوزاریی خزمەتكاری ناوماڵە لەڕێی نوسینگەكانی دابینكردنی خزمەتكارەوە. جا لەم ماڵپەڕەدا وێنەی خزمەتكارەكان دادەنێم تا كڕیاران بتوانن بەدڵی خۆیان خزمەتكارەكان هەڵبژێرن و داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن. پرسیارەكە ئەمەیە: ئایا ئاساییە وێنەی خزمەتكارە ئافرەتەكان دابنێم.. بەتایبەتی بێ لەچكەكان؟ چونكە من بەبێ وێنەی خزمەتكارەكان ناتوانم ماڵپەڕەكە بگێڕم و وێنەكانیش لە نوسینگە دابینكارەكانەوە وەردەگرم.

 

وەڵام: بسم الله الرحمن الرحیم، دروود و ستایش بۆ سەر گیانی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) و هاوەڵ و كەسوكار و شوێنكەوتوانی، دواتر.. گەر وێنەكان داپۆشراو بوون و سەرنجڕاكێش نەبوون ئاساییە. بەڵام گەر وێنەكان ئارایش و جوانكاری لەخۆگرتبوو و جۆرێك لە سەرنجڕاكێشیی تێدا بوو؛ ئەوا نادروستە. پێویستە خاوەن ئەو كارە لە خوای گەورە بترسێت، دەكرێت تەنها وێنەی گونجاو و داپۆشراوی خزمەتكارەكان دابنێت و لە ماڵپەڕەكەیدا بڵێت: "خزمەتكار و نمونەی زیاتر لەوەی نمایشمان كردووە، بەردەستە". لە لایەكی تریشەوە دەبێت ئاگادار بێت، بڵاو كردنەوەی وێنەی ئەو كەسانە بۆ ڕیكلام و ڕاگەیاندن، بەبێ ڕوخسەتی خۆیان دروست نییە.

 

خواش زاناترە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی