د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لە سەرەتای ڕووداو و هیرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، بەردەوام چاودێری بارودۆخەكانی كردووە و هەردەم هەوڵی بۆ هۆشیار كردنەوەی گەلانی مسوڵمان داوە كە پشتی یەك بگرن و لە ساتە دژوارەكاندا یەكتری لەیاد نەكەن و لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە هاوكاری یەك بن، هەروەها لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بە پاڵپشتیی گەلی كورد و عێراق داوە بۆ غەززە و مسوڵمانانی فەلەسطین و نووسیوێتی: "نەوەكانی صەلاحەدین لەگەڵ غەززەن و ڕێگەی سەروەری مرۆڤایەتی ﷺ بەرنادەن و لەسەر پەیمانەكەیان ماون". "گەلی عێراق بە عەرەب و كورد و سەرجەم پێكهاتەكانیەوە، لەگەڵ پرسە گەورەكانی گەلن، ئەمەش هیچ مایەی سەرسامی نییە، چونكە صەلاحەدین لەوێوە قودسی ڕزگار كرد.. گەلی عێراق بە فرە نەتەوەیی و فرە جۆری بەناوبانگە، بەڵام خاوەنی یەك ڕۆح و یەكێتیی نیشتمانییەكی بەهێزی وەهایە كە تەواوی ڕەگەز و پێكهاتەكان كۆدەكاتەوە و پاڵپشتی غەززە دەكات".
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان