ڕۆژی هەینی بەرواری 10\11\2023، بە مەبەستی پشتیوانی كردنی پرسی فەلەسطین و بەرگریكارانی غەززە و ڕەت كردنەوەی هێرشەكانی داگیركار بۆسەر غەززە و هاندانی وڵاتە ئیسلامی و عەربییەكان بۆ هەنگاو نانی كرداری، گردبوونەوەیەكی جەماوەری لە توركیا لەبەردەم مزگەوتی فاتیح ئەنجامدرا، كە لەلایەن یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمانەوە ڕێكخرابوو، تیادا چەند زانایەكی مسوڵمان لیدوانی تایبەتیان بەو پرسە پێشكەش كرد، لەنێویان پ.د. عەلی قەرەداغی، كە وەك ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانیانی مسوڵمان بەشدار بوو، ئەمەش دەقی لێدوانەكەی پ.د. عەلی قەرەداغی:
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار و دروود و سەلام بۆسەر گیانی نێردراوی بە ڕەحمەت بۆ هەموو جیهانییان، هەروەها بۆسەر گیانی تەواوی كەسوكار و هاوەڵانی بە گشتی.
دواتر:
خوشك و برایانی خۆشەویستم، بە سەلامی ئیسلام سڵاوتان لێ دەكەم و سوپاستان دەكەم لەپای زەحمەتكێشانتان و گەشت كردنتان بۆ ئێرە لەپێناو خوا و لەپێناو یەكەمین قیبلەتان و شوین ئیسرا و میعراجی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر)، خوا پاداشتتان بداتەوە.
دڵمان ئاگاداری ڕووداوەكانی غەززیە، بەڵام دوێنێ دڵم زۆر زیاتر خرۆشا و چاوەكانم فرمێسك ڕێژ بوون و لاشەم هەڵلەرزی كاتێك دیمەنی پیاوێكی گەورەم بینی كە نەوە شەهیدبووەكانی خستە بەردەم خۆی و پاشان پێی وتن: "بە پێغەمبەری خوا بڵێن گەلەكەت دەستبەردارمان بوو".
هەزاران منداڵ كوژراون و هەزاران ژن و پیاوی تریش ڕۆحیان بەرەو بەدیهێنەریان بەرز بووەوە و لەدەست ستەمی ستەمكاران و نائومێدكرانیان لەلایەن مسوڵمانانەوە، شكایەتی خۆیان بۆلای خوا برد. ئەم جەنگە جەنگی كۆمەڵكوژییە و لەدژی كەسوكارمان لە غەززە بەرپا كراوە، جەنگی برسی كردن و جەنگی وێران كردنی هەموو شتێكە، جەنگی نازیی ڕەگەزپەرستییە كە لەلایەن زایۆنییە داگیركارە تاوانبارەكانەوە بەرپا كراوە.
ئەوەی ئازاربەخشە، ئەوەیە كە سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەكان و بەها مرۆییەكان و مافەكانی مرۆڤ و منداڵ، تێكڕا لەبەردەم حكومەتی ئەمریكی و ڕۆژئاواییدا شكان، كە ئەوانیش لەبەردەم دووڕوویی خۆیاندا شكان.
ئەوەی لە هەمووی ئازاربەخشترە، ئەوەیە زۆربەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەكان هێشتا بە ئەركی سەرشانیان هەڵنەستاون، نە جووڵەیەكی پێویستیان كردووە و نە چەكە قورسەكانیان بەكارهێناوە، كە غاز و نەوت و پچڕاندنی پەیوەندی و ڕێگەنەدانە بە هەڵفڕینی دوژمن بەسەر ئاسمانەكانیاندا.
لەبەرامبەر ئەم بارە ئازاربەخش و كارەساتەدا، لەژێر دروشمی "سەرخستنی غەززە، فەرزێكی شەرعی و پێویستییەكی مرۆییە"، یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان بانگەوازی كرد بۆ ئەم چالاكییە كە یەكێتییەكان و ڕێكخراوە زانستییەكان و دامەزراوە پەرلەمانییەكان دەگرێتەوە.
هەروەك چۆن لە جەنابتان شاراوە نییە كە زانایانی مسوڵمانی یەكتاپەرست، هەردەم بە هەموو توانایانەوە لەگەڵ یەكەمین پرسیان ڕاوەستاون و بە هۆشیاركردنەوە و سازكردن كاریان كردووە، هۆشیاركردنەوەی گەل لەئاست ئەركەكانی لەپای پرسی یەكەمینی و لەپای خەڵكی غەززە، هەروەها سازكردنی گەل بۆ جووڵەیەكی كاریگەر.
ئەمڕۆ ئێمە لەم خۆپیشاندانە پیرۆزە و لەم ڕۆژە پیرۆزەدا و، لەم مزگەوتە پیرۆزەدا كە نیشانە و هێمایە بۆ سەركەوتن و فەتح، هەورەها لەم وڵاتە چاكەدا بە خەڵك و سەرۆك و حكومەتەكەیەوە، جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە دەكەینەوە:
یەكەم: ڕووبەڕوو وەستانەوەی داگیركاران لە هەر شوێنێك، بەتایبەتی لە قیبلە و خاكی پیرۆزمان ئەركێكی شەرعییە و ڕێگەپێدراوە لە هەموو شەریعەتە ئاسمانییەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان، هەربۆیە ئەوەی بەرگریكارانی فەلەسطینی لە خاكە داگیركراوەكان پێی هەستان، بەهیچ جۆرێك تیرۆر (ئیرهاب) نییە، بەڵكو هەموو زانایان كۆكن لەسەر ئەوەی واجبە داگیركار لە خاك دەربكەیت، خۆ گەر نەیانتوانی، ئەوا شتێك بكەن كە لەوەوە نزیك بێت، ئەوەشی هەرچی توانی نەیكرد، گوناهێكی گەورەی لەسەر شانە.
دووەم: سەرخستنی برایانمان لە غەززە بە هەموو ئامڕازە بەردەستەكان و ڕزگاركردنیان فەرزێكی شەرعییە، ئەم سەرخستنەش جیاوازە بۆ ئەو حكومەتانەی سوپا و توانایان هەیە، هەروەك چۆن تەواوی ئەو شتانەشیان لەسەرە كە ئەركە لەسەر گەلان، لە جیهاد بە پارە و بە ڕاگەیاندن.
سێیەم: داخوازییەكانی ئیمان و برایەتیی ئیمانی و یەك جەستەیی وایە كە لەگەڵ كەسوكارمان لە غەززە بوەستین و سەرەڕای ڕێگرییەكانی داگیركاران، هەموو پێداویستییەكانی ژیانیان بۆ دابین بكەین. چۆن مسوڵمان دەتوانێت چێژ لەم هەموو بەخششە ببینێت لەكاتێكدا براكانی بێ بەشن لە ئاو و كارەبا و خۆراك و خانوو و ماڵ، سا سوێند بەو خوایەی جگە لەو هیچ خوایەكی تر نییە، ئەوەی كەمتەرخەم بێت پرسیاری لێ دەكرێت.
چوارەم: لایەنگری كردنی دوژمنی داگیركار بۆ سەركەوتن و حەزی زاڵ بوونیان بەسەر مسوڵماناندا، دەچێتە ژێر سایەی ئەم ئایەتەوە: (وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ) ( المائدة 51). واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه جولهکه و گاور مهکهنه یار و یاوهر و پشتیوانی خۆتان ئهوانه ههندێکیان پشتیوان و پشتگیری یهکترن، ئهو کهسهی پشت بهوان ببهستێت، ئهوه ههر لهوانه و (حسابی ئهوانی بۆ دهکرێت) بهڕاستی خوا هیدایهتی قهومی ستهمکار نادات.
هەروەها ئایەتی: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِالْمَوَدَّةِ) (الممتحنة:1). واتە: (1) ئهی ئهو کهسانهی باوهڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مهکهنه دۆستی گیانی بهگیانی، لهکاتێکدا خۆشهویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ دهردهبرن...
لەسەر ئەم بنەما چەسپاوانەیە كە ئێمە لەم مەیدانە پیرۆزەدا كۆبووینەتەوە تا جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە بكەینەوە:
یەكەم: داوا لە سەرانی عەرەب و سەرانی مسوڵمانان دەكەین كە لەم هەفتەیەدا كۆ دەبنەوە، ئەم ڕێكارانە بگرنە بەر:
دووەم: داوای كردنەوەی دەروازەی ڕەفەح دەكەین بەبێ دووبارە داخستنەوەی، چونكە داخستنی هۆكارە بۆ برسێتی و مردن، حوكمی شەرعیی ئەوەی كەسێك ببێتە هۆی مردنی كەسێكی تر یان زیان پێگەیاندنی، ئەوا لە تاوانی مردن و گەمارۆكەیدا بەشدارە.
سێیەم: داوا لە سەرجەم ئامڕازەكانی ڕاگەیاندن دەكەین، ئەركی سەرشانی خۆیان بەجێ بگەیەنن لە ئابڕووبردنی داگیركاران و دەرخستنی تاوانەكانیان بۆ هەموو جیهان، چونكە ئەمە یەكێكە لە مەرجەكانی سەركەوتنی دوایەمینمان كە ئەمەیە ئێستا تیایداین -والله أعلم- خوای گەورە دەفەرموێت: (فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرا) (الإسراء:7). ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەوان توانا و دەستەڵاتێكی گەورەیان هەیە بۆ تۆقاندنی خەڵك، خۆ گەر بۆ جیهان دەرنەكەون، ئەوا زۆربەی جیهان پشتگیرییان دەكات. سوپاس بۆ خوا كە ئەم جەنگە ڕوویانی دوو جار ناشرین و ڕەش كرد، جارێك لە 7ی ئۆكتۆبەر، جاری ئێستاش بە تاوانەكانیان، كە وردە وردە جیهانی ڕۆژئاوا لێی تێگەیشتووە و لە دژی هەڵدەستێت، لێرەوە ئێمە سوپاسی ڕاگەیاندنی كاریگەر دەكەین.
چوارەم: داوا لە گەلی ئیسلامیمان دەكەین بە ئەركەكانیان هەڵبستن، هەر كەسێك بەپێی توانا و دەستەڵاتی خۆی، لە گرنگترین ئەو شتانەی لەڕووی شەرعەوە داواكراوە بۆ ئەمڕۆ:
پێنجەم: یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان داوای یەكگرتنێكی مرۆیی عەرەبیی ئیسلامی دەكات لە سەرجەم وڵاتە پشتیوانەكانی پرسی فەلەسطین و، ئەو وڵاتانەی دژی تاوانە كۆمەڵكوژییەكانی غەززە دەوەستنەوە، با یەكێك لەو وڵاتە ئیسلامییە گەورانە (بۆنمونە توركیا) هەڵبستێت بە بانگكردنی ئەو وڵاتانە بۆ كۆبوونەوەیەكی هاوشێوەی (حلف الفضول)، ئێمە نامەمان ناردووە بۆ زۆربەی وڵاتەكان و هیوامان وایە توركیا ئەو كارە بكات.
لەكۆتاییدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم كۆنگرە جەماوەرییە دەكەمەوە، كە پاش كەمێكی تر بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هەمیشەیی و هەڵنانی هەنگاوی كرداری (بەپشتیوانی خوا) كۆدەبێتەوە.
بەڕێزان ڕێگەم بدەن بەناوی خۆم و ئێوەشەوە، سوپاسی توركیای مەزن بكەم بە سەرۆك و حكومەت و گەلەوە، هەروەها سوپاسی تەواوی ئەو وڵاتانە بكەم كە پشتیوانیی پرسەكەمانیان كردووە و لەگەڵ ڕاستیی و دادپەروەری وەستاون، هەورەها گەلانی خۆپیشاندەر لەپێناو غەززە و ئیدانەكردنی داگیركار.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی
ئەمینداری گشتی
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان