پ. د. عەلی قەرەداغی، لە میانەی بڵاوكراوە بەردەوامەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پەڕەی توویتەر (ئێكس) بەتایبەتی، ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هۆكاری بڵاوكراوە چڕ و پڕەكانی دەدات و هانی مسوڵمانان دەدات لە ئەنجامدانی كردەوەی هاوشێوەدا بەشداربن و نەوەستن، بەڕێزیان لە یەكێك لە كۆتا بڵاوكراوەكانیدا دەڵێت:
هێزی تویت (بڵاوكراوە): دەنگی گەلە چەوسێنراوەكان
بۆ مسوڵمانانی جیهان، لە ژنان و پیاوان:
من مەبەستی پشت تویتەكانم (بڵاوكراوەكانم)، هەوڵدانە بۆ بەدیهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد و یەكخستنی ڕای گشتی لەبارەی پرس و دۆزە گەورەكانەوە.
دەڵێن: "قەڵەم لە شمشێر بەهێزترە".
بیرۆكەكانیش لە فیشەك كاریگەرترن.
بەڵام لەم سەردەمی نوێی تەكنەلۆجیایەدا، دەكرێت بڵێین: "تویت لە شمشێر كاریگەرترە".
خۆشەویستان:
من دەمەوێت وا لە دەنگمان بكەم لە جیهانی پەیوەست بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە، بیستراو بێت. بەجۆرێك بتوانین بەشێوەیەكی دانایانە و هۆشیارانە، بیركردنەوە و بۆچوون و وێنە و شادی و برینەكانمان لەگەڵ جیهان بەش بكەین.
هەروەك چۆن بیركردنەوەی ئێمە لەسەر دیدگایەكی گشتگیری فیقهی بەندە و پشت دەبەستێت بە فیقهی كێشان لە هۆشیاریی ڕۆژگاردا.
دەڵێن: "ڕاستی پێویستی بە بانگ نییە، بەڵكو پێویستی تەنها بە بێژەرێكە"، جا كاتێك ئێمەش پشتگیریی دەنگی گەلە ژێردەستەكان دەكەین و هەوڵ دەدەین ڕای گشتی لەبارەی پرس و دۆزە گەورەكانەوە یەك بخەین، ئەوا ئێمە بەشداری دەكەین لە بەدیهێنانی دادپەروەری و گۆڕانكاری و خزمەتی ئایین و پەیامەكەمان، ئێمە ڕووبەرێك دەدەین بەوانەی دەنگیان نییە و هیوا و سەختییەكانیان دەخەینە بەرچاوی جیهان.
ئەمەش بۆخۆی ئەركی بانگخواز و زاناكانە..
جا لەپێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەدا، پێم خۆش بووە چەندین پەند و قسەی بەناوبانگی كەسایەتییە مەزنەكان بهێنم و بڵاوی بكەمەوە.
خوا (موحەمەد كڵای) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات كە وتی: "ئەو درەختەی زۆر ئاو دەدرێت، گەشە دەكات تا ببێتە درەختێكی بەهێز و سەوز".
هەر ئەمەشە هۆكاری ئامادەگیی چڕوپڕی خۆم و ئۆفیسی ڕاگەیاندنەكەم لەم ڕووداوانەدا..
كەمپینی "من دەنگیان پێ دەدەم"تان لەبیرە؟، ئەوەی كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەكارهێنا بۆ یەكخستنی ڕای جیهان لەبارەی كێشەی هەژاری لە جیهاندا.
ملیۆنان كەس بەشداریی ئەو كەمپینەیان كرد و دەنگیان بیسترا، ئەمەش وای كرد لەكۆتاییدا چەند ڕێوشوێنێكی ڕاستەقینە بۆ سنوورداركردنی هەژاری، بگیرێتە بەر.
منیش لای خۆمەوە هەست بە شانازی دەكەم و نیازم ڕەزامەندی خوایە كاتێك ڕۆڵم هەیە لە هاندان و پشتگیری كردنی خەڵك بۆ بەرگری كردن لە دۆزەكانیان.
پێم وایە هێزی ڕاستەقینە لە تێپەڕاندنی شكاندا، ئەوەیە بتوانیت كار لە خەڵكی بكەیت و قایلیان بكەیت كە بەشداری دۆزەكەت بن.
ئەی مسوڵمانان، هەمووتان بانگهێشت دەكەم بۆ:
پەروەردگارا بەكارمان بهێنە و مەمانگۆڕە.. بە خۆت شكۆدارمان بكە نەك غەیری خۆت..
پەروەردگارا بمانكەیتە سەركەوتن بۆ مسوڵمانان و، چاو بۆ ڕاستی و حەقیقەت و، پشتیوانی بۆ هەموو ستەملێكراوانی سەر ڕووی زەوی، لە مسوڵمانان و نامسوڵمانان..
پ.د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان