11 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

نامەیەك لە د. عەلی قەرەداغییەوە بۆ پاپای ڤاتیكان

Image

لە میانەی ئەم جەنگ و هێرشانەی ئێستا لە خاكی فەلەسطین دەگوزەرێت بەگشتی، كەرتی غەززە بەتایبەتی، پ.د. عەلی قەرەداغی نامەیەكی سوپاسگوزاریی ئاڕاستەی پاپای ڤاتیكان فرانسیس كرد و تیایدا دەستخۆشیی لە هەوڵ و داواكارییەكانی بۆ وەستاندنی جەنگ كرد.

 دەقی نامەكە:

 

بۆ ڕێزدار پاپای ڤاتیكان فرانسیس

پاش سڵاوێكی گەرم..

 

قورئانی پیرۆز ئاماژەی داوە بە هاوسۆزیی مەسیحییەكان بۆ مسوڵمانان (وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى)، هەربۆیە دەبینین برایانی مەسیحیمان لە فەلەسطین بەگشتی و قودس بەتایبەتی، هەڵوێستی بەرزیان هەیە لەگەڵ برایانی فەلەسطینییان.

بۆیە من سوپاسی هاسۆزییت دەكەم و ڕێگەم بدە پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆم دەرببڕم بۆ هەڵوێستی مرۆیی توندت لەئاست گوزەرانی خەمناكی كەرتی غەززە.

بانگەوازی تۆ بۆ وەستاندنی دەستبەجێی جەنگ، نیشاندەری نیگەرانیی قووڵ و هاوخەمیتە لەگەڵ گەلی غەززە، لە میانەی ئەم جەنگە خوێناویی و دڕندەییەی سوپای داگیركار ماوەی زیاد لە دوو مانگە ئەنجامی دەدات و لە ئاكامدا هەزارن ژن و منداڵی كوشتووە و نەخۆشخانە و مزگەوت و كەنیسەكانی بەبێ بەزەیی و بێ بوونی هیچ مرۆڤایەتییەك، تێكداوە.

جەخت كردنەوەت لە گرنگیی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بە خەڵكی گەمارۆدراوی غەززە، وێنەدانەوەی گیانی مرۆڤایەتی و بەزەییە كە تایبەتمەندیی سەروەرمان مەسیح ؑ بوو. هەروەك چۆن نمونەی هەڵوێستی ئەخلاقی و مرۆییە و پێویستە چاوی لێبكرێت.

من دڵنیام كە بانگەوازی تۆ بۆ وەستاندنی جەنگ و بەردەوامیی دانوستانەكان، دەنگدانەوەیەكی ئەرێنیی دەبێت لەلای هەموان و هاوكار دەبێت بۆ كەم كردنەوەی ئازاری گەلی فەلەسطینی و كشانی ئاشتی بەسەر ناوچەكەدا.

منیش لای خۆمەوە ئامادەم بۆ هاوپەیمانییەكی ڕاستەقینە لەدژی خوێن و وەستاندنی ستەم و بەر گرتن بە شێتیی داگیركاری چەكدار..

لە بانگەشەی ئازادكردنی دیلی هەردوو لادا، بەتەواوی لەگەڵتم، چونكە پێویستە مافی مرۆڤ و كەرامەتیان ڕێزلێگیراو و پارێزراو بێت.

تەواوی سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی ئەو هەڵوێستە بەهێز و توندەت دەكەم، دڵنیات دەكەمەوە كە پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی منت هەیە بۆ هەموو هەوڵ و كۆششە مرۆیی و ئاشتییانەكانت لەم بوارەدا.

 

لەگەڵ ڕێزدا

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی