10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د. عەلی قەرەداغی سەردانی ناوچەكانی (جیندریس، ئەعزاز، عەفرین)ی كرد.

Image

پ.د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، هەستا بە سەردانی كردنی باكووری سووریا، كە ناوچەكانی (جیندریس، ئەعزاز، عەفرین)ی گرتەوە، لەپێناو دابەشكردنی سەبەتی خۆراكی و پێداویستی خوێندن و قوتابخانە بەسەر قوتابخانەی بێ سەرپەرشتاندا لە (ئەعزاز)، هەروەها بۆ بەسەر كردنەوەی ئەو ماڵانەی بونیاد نرابوونەوە لەژێر چاودێری د. عەلی و بەڕێوبەرایەتی ڕێكخراوی قەطەری خێراخوازی.

دواتر د. عەلی لەسەر داوای موفتیی (جیندریس) وتاری هەینیی پێشكەش كرد و تەوەرەی وتارەكەی  بریتی بوو لە (مەترسییەكانی نەفس و ئارەزووەكانی نەفس و گرنگیی تەندروستیی دڵ و ڕۆح بڵندی و هزری گشتی لە خزمەتی كۆمەڵگادا).

هەروەها والیی كیلیس داوای كۆبوونەوەی برایانە و ئاشتییانەی كرد لەگەڵ ئەمینداری گشتی و لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆیان كرد لەبارەی ڕێگاكانی پەرەدان و گەشدان بە كاروبارە خێرخوازییەكان لە باكووری توركیادا.

لەكۆتایی سەردانەكەیدا، د. عەلی قەرەداغی سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە ماندوو بووبوون و دەستخۆشیی لە هەموو ئەو كارە خێرخوازییانە كرد كە كەسایەتی و ڕێكخراوەكان لەم ناوچە بێ بەشكراوانەدا ئەنجامی دەدەن. هەورەك چۆن بانگەشەی بۆ هەوڵدان و هاوكاریی زیاتر كرد لەپێناو بەدەمەوە چوونی هەژاران و كەم دەرامەتانی سووریا.

ئەم سەردانەی پ.د. عەلی قەرەداغی لەمیانەی ئەو هەوڵە مرۆییەدایە كە د. عەی و ڕێكخراوە خێرخوازییە جیاوازەكان ئەنجامی دەدەن بۆ پاڵپشتی كردنی دەستە لاوازەكانی سووریا و كەم كردنەوەی ئازارەكانیان لەسایەی ئەو گوزەرانە سەختەی تیایدا دەژیین.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی