8 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانان هەڵبژێردرا

Image

لەژێر دروشمی "ئایینمان ڕادەگرین، گەلمان هەڵدەستێنینەوە، پیرۆزییەكانمان سەردەخەین" خولی شەشەمی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە دەوحە لە قەتەڕ بەڕێوە چوو، كە لە بەرواری 6 بۆ 11 كانوونی دووەمی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژی سێیەمی كۆبوونەوەكەدا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی ئەمینداران بەڕێوە چوو، ئەویش پاش نیشاندانی لیستی هەڵبژێردراوان بە ئامادەبوان، بۆ ناساندنیان لەڕێی شاشەیەكی تایبەتەوە.

پاش بەڕێوە چوونی پڕۆسەكە و بە ئامادەبوونی 651 زانا لە سەرتاسەری جیهانەوە، ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە پڕۆسەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان بەڕێوە چوو و تیایدا لە خولی شەشەمی ئەو كۆنگرەیەدا، پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی پێگەی سەرۆكایەتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانانی بەدەست هێنا، ئەویش بە بەدەستهێنانی ڕێژەی 91،51%ی دەنگەكان.

هاوكات پ.د. عەلی قەرەداغی لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە ئێكس (تویتەر) پەیامێكی تایبەتی بڵاوكردەوە و تیایدا چەند بەڵێنێك بە یەكێتیی جیهانیی زانایان و ئامادەبووان و گەلی مسوڵمانان بە گشتی دەدات، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:

 

"پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردتێكی ئازاد بۆ دەنگدانێكی ڕوون و ئاشكرا، وەك سەرۆكی زانایانی جیهانیی مسوڵمانان هەڵبژێردرام.

بەلێن بە خوای گەورە و پاشان گەلی ئیسلامی دەدەم كە بەوەفا بم بۆ ئایینەكەم و هەتا ئەوكاتەی لە ژیاندا بم كار بكەم بۆ گەیاندنی  پەیامی خوا بەپێی حیكمەت و فیقهی كێشان.

هەروەها ببمە نموونەیەكی زیندوو بۆ بەها ئیسلامییەكان لە ژیان و مامەڵە كردنم لەگەل ئەوانی تردا. بەڵێن دەدەم سوور و پێداگر بم لەسەر سەربەخۆیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانان و كار بكەم بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی و لێبوردەیی لە هەموو كۆمەڵگاكانماندا. بەڵێن دەدەم هەموو هەوڵی خۆم بخەمە گەڕ بۆ ڕووبەڕوونەوەی ستەم و خراپەكاری و هەژاری، هەروەها هاوكار بم بۆ بونیادنانی كۆمەڵگایەكی دادپەروەر و یەكگرتوو و گەشەسەندوو. بەڵێن بە خوای پەروەردگاریش دەدەم كە بەوەفا بم بۆ ئەم بەڵێنانە و ئەركەكانم، هەروەها بەدەوام بم لە هەوڵدان بەرەو باشە و چاكە لە ژیانمدا.

بەندەی هەژار

عەلی محێدین قەرەداغی

سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانان"

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی