10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. عەلی قەرەداغی دەكات

Image

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە (8ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداغی،  پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو لەنێویشیاندا گەلی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان، سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی.

لە شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، د. عەلی قەرەداغی بە دەنگی 91%ـی بەشداربووانی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا کە پێشتر یوسف قەرەزاوی تا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەدا بوو.

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی