10 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

مامۆستا سەلاحەدین موحەممەد بەهائەدین پیرۆزبایی پۆستی نوێ لە پ.د. عەلی قەرداغی دەكات

Image

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین موحەممەد بەهائەدین

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا, لە پلاتفۆرمی ( X )  , پیرۆزبایی لە جەنابی (پ.د.  عەلی قەرەداغی) دەکات.

 

‏دەقی پرۆزباییەكە:

جەنابی پ.د.شێخ عەلی قەرەداغی .

السلام علیکم ورحمەاللە.. هەڵبژاردنتان لەکۆنگرەی گشتی شەشهەمی یەکیەتی جیهانی زانایانی موسڵمان ، بەو ئاستە بەرزە لەمتمانەو جۆش و خرۆشی کۆنگرە،  بۆ سەرۆکایەتی ئەو دەزگا جیهانییە، جێگای شانازیی  ئێمەو هەموو گەلی کوردو هەموو موسڵمانانە ، خودا لێت پیرۆز بکات و پشتیوانت بێت لەو ئەرکە باڵا هەستیارەدا.. بە ڕاستی بەدەستهێنانی ئەو متمانەیە لەلایەن نوێنەری زانایانی زیاتر لە 90 وڵاتی جیهان ، لەناو ئەو هەموو زانایانەی شەریعەت و شارەزایانی زانست وپلەباڵای ئەکادیمی ، نیشانەی ئاستی باڵای شایستەیی  جەنابتانەو مایەی دڵخۆشی و سەربڵندی  کوردان و گشت کوردستانیانی جیهان و ڕابوونی ئیسلامییە، کە ڕۆڵەیەکیان ئەبێتە سەرۆکی زانایانی موسڵمانی جیهان !!

هەردەم سەرکەوتوو بیت لە ڕابەرایەتی کاروانی هیدایەت و بانگخوازی و ئیسڵاح وئاشتیدا ، بەردەوام سەروەری بۆ گەل ونیشتمانەکەت تۆمار بکەیت ..

 ئێمەش وەک هاوکارو کاروانیانی یەکگرتوو هەقمانە ،وێڕای پیرۆزبایی لەجەنابتان ،سوپاسی خوا بکەین ،لەسەر ئەم ڕێزو فەخرەی خەڵاتی کردوین ..

 

صلاح الدين محمد بهاءالدين

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی