بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
برایانى بەڕێز و خوشکانى قەدرگرانم.. ئەى زانایان و چاکەخوازان
بەڕاستى بە هەواڵى کۆچى دوایى مامۆستامان زاناى پایەبەرز و پێشەواى نوێخواز، جەنابى مامۆستا یوسف قەرەزاوى -بە ڕەحمەت بێت- دڵمان تەزى و خەم و پەژارە دایگرتین، خواى گەورە بیخاتە بەر ڕەحمەتى فراوانى خۆى، بیخاتە بەهەشتى پان و پۆڕ و فیردەوسى باڵاوە، لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان حەشرى بکات، بە خواى گەورە زۆر زۆر ئێشم پێگەیشت، بەڵام سەرەخۆشی خۆم بەوە دایەوە کە لە بیروباوەڕى ئێمەى موسڵماندا مردن کۆتا وێستگە نییە، بەڵکو وێستگەیەکە لە وێستگەکان، بە ویستى خواى گەورە ڕۆحمان شاد دەبێتەوە بە دیدارى ڕۆحى پڕ فەڕ و بەرەکەتى، بەو خۆشەویستییە ڕاستگۆیەى لە نێوانماندا بوو، هەروەها لەنێوان ئێوەى بەڕێز و نێوان مامۆستاى گەورەماندا هەبوو، ئەوەش لە ژێر سایەى عەرشى پەروەردگاردا کە جگە لە سێبەرى ئەو زاتە سێبەرێکى تر بوونى نییە، لە پەروەردگارى مەزن دەپاڕێینەوە ئێمەو ئێوە هەموومان کۆبکاتەوە لەگەڵیدا لە خزمەت پێغەمبەرى مەزنمان (صلى الله علیە وسلم) لە فیردەوسى باڵادا، بەویستى خواى گەورە مامۆستاى ڕێزدارمان لە دەروونە دڵئاسودەکانە، لە خواى گەورە دەپاڕێمەوە بەم زمانە پیرۆزە بیدوێنێ کە دەفەرموێت: { يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي } الفجر ٢٧-٣٠ إن شاء الله لە ڕیزى ئەو کەسانەدایە کە پەروەردگار لەبارەیانەوە دەفەرموێ:
{مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا } الأحزاب : ٢٣
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان