کاک قوباد تاڵەبانى پیرۆزبایى لەدکتۆر عەلى قەرەداغى دەکات
دوابەدوای هەڵبژێردرانی پ.د. عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، ئەویش لە كۆنگرەی شەشەمی یەكێتییەكەدا، کاک قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەپەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ دکتۆر عەلى قەرەداغى پیرۆزبایى لە پ.د. عەلی قەرەداغی دەکات بەبۆنەى هەڵبژێردرانی بە سەرۆکى یەکێـتى جیهانى زانایانى مسوڵمان .
هەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا جێگیرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى سەرکەوتنى کارەکانى کۆنگرەى یەکێـتى جیهانى زانایانى مسوڵمان و هەڵبژاردنیان بەسەرۆکى یەکێـتى جیهانى زانایانى مسوڵمان لێ کرد، هیواى خواست دکتۆر عەلى قەرەداغى لەم ئەرکە نوێیەدا زیاتر خزمەت بە ئاینى پیرۆزى ئیسلام بکات و چۆن لەپێشتردا بۆتە ڕەمزى خزمەتکردن هەر لەو رێگەیە بەردەوام بێت و بەردەوام بێت لە داکۆکیکردن لەمافەکانى گەلانى ستەملێکراو لە هەموو جیهاندا به گشتی و گه لی كورد به تايبەتی .
دکتۆر عەلى قەرەداغى سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان بەناوى یەکێتی جیهانى زانایانى مسوڵمانەوە سوپاسى کاک قوباد تاڵەبانى کرد.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان