”يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ. (المجادلة: 11).
کەمێک دواکەوتم بەڵام نەمویست بە کۆمێنتێکی سادەو ساکار پیرۆزبایی گەرمی خۆم وەک کوردێکی باوەڕداری بێلایەن و دوور لەهەر گرووپ دەستەو تاقم و حیزبێک بە جەنابتان بگەیەنم. جەنابی پرۆفیسۆری خۆشەویست، ئێوەی بەرێزو زاناو سەنگین، من رەنگە لە چەند کارو بۆچونێکتان گلەیی و ڕەخنەم لێتان هەبێت، بەڵام بەو پەری ئەمەک و پێزانینەوە هەمیشە دەروانمە هەوڵ و کارو خزمەتە جوانەکانت. مرۆڤێک ئەگەر بەویژدان و راستگۆبێت دەزانێت کە:
- تۆ بووی لەگەرمەی شەڕی براکان، لێرە بویتە پەناگەو بەخێوکەرو دەستی خێری هەزاران نازدارو ژنی بێ هاوسەرو بێنازی ئەم کوردستانە.
-ئەو کاتەی بەناو بەرپرس و شۆرشگێرانی ئەم ولاَتە خەریکی دزینی ژێرخان و سەرخانی ئەم کوردستانە بوون، ئەوە بەڕێزتان بوون سەدان ناوچەو کوێرە دێی ئەم کوردستانە بریندارەتان ئاوەدان کردەوە بە مزگەوتی جوان و قوتابخانەو پردو نەخۆشخانەو تێرکردنی سکی برسی هەژاران.
تەنها لەبەر خواو لەبەر ویژدانی خۆم و دوور لەهەموو موجامەلە و بەرژەوەندیەکی شەخسی، ئەم پیرۆزبایەتان بۆ دەنێرم، لەڕاستیدا من زۆرم هەیە بۆ وتن لەسەر شانازی و خزمەت و چاکەی ئێوەی خۆشەویست، بەڵام لێرە جێگەی هەمووی نابێتەوە تەنها دەڵێم ئێوە شانازی میلەتێکی بێ نازو بێ دۆستی راستەقینەن. هەربژین و زیاتر و زیاتر پایەداربن، دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بە وەرگرتنی ئەم ئەرکە قورس و زەحمەتەتان “.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان