” بمبوورە دکتۆر قەرەداغی، زۆر دواکەوتم لە پیرۆزبایی !!
بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە منیش مرۆڤم،،، پشتیوانیم کرد لە ئەهلی غەزەی مەزڵوم دژی زایۆنیزمی زاڵم!!
بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە منیش کوردم،،، پشتیوانیم کرد لە پیلان و گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی دەسگیرکردنی برام سەرۆک ئاپۆ دژ بە دەوڵەتی ئیسرائیل و تورکی فاشیزم!!
هەر بەو دوو پێوەرە وەک مرۆڤ و کوردێ هەمیشە پشتیوانی قەرەداغی بووم لە بووژانەوە و داهێنانە زانستی و ئابووری و مرۆییەکانی لە قەتەر و کوردستان!!
وەکو ئاوارەیەک لە کارەساتە دڵتەزێنەکەی کۆڕەودا هەتا سەر ئێسقان سوپاسگوزاری قەرەداغیم کە یەکەم ڕێکخراوی و خێرخوازی و مرۆیی بوو هات بە هاوارمان!!
وەکو خێرخواز و خۆبەخشێ یەکەمجار بوو شەرەفی ئەوەم پێبەخشرا وەک خۆبەخشێ بەشداربووم لە لاواندنەوە و هاوکاری ئەو مناڵە نازدارانەی کە ڕابیتە و ئیغاسەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی قەرەداغی سەرپەرشتی دەکرد، ئەو مناڵە بێنازانەی لە شەڕی براکوژیدا نامەردانە باوکیان گوللە باران کران، بۆیە سوپاسگوزاری قەرەداغیم !!
من سوپاسگوزاری ئەو پیاوەم کە توانیویەتی متمانەی 55 دەوڵەتی ئیسلامی بەدەست بێنێ، وەک چۆن سوپاسگوزاری یاریزان وریا غەفوری و زانای بیرکاری کاکە کۆچەر بیرکارم، بەڵام بۆ پیرۆزبایی لە قەرەداغی وەکو سەرۆکی جیهانی زانایانی ئیسلامی بە پێویستم نەزانی، چونکە گەورەیی و سەنگ و شکۆی ئەو زانا کوردپەروەر و مرۆڤپەروەر و ئابووریناس و ئیسڵاحخوازە زۆر گەورەترە لەو پۆستە، بۆیە پیرۆزبایم بە پێویست نەزانی!!
بەڵام زۆر بەداخەوە کاتێ تەماشای سۆشیالمیدیای کوردیم کرد، کاتێ سەرنجمدا لە ئەقڵ و هزری شکست و مایەپووچی دۆڕاوی عەلمانیەتی کوردی، کاتێ سەیرم کرد لەبری پیرۆزبایکردن لەو سەرکەوتن و شانازیە مەزنە دەڕشێنەوە و هێڵنج دەدەن و جنێوی بازاڕی دەدەن و تۆمەتی گەمژانە دەبەخشنەوە، کاتێ سەیری مەهزەلە و مەزبەلەکەی سۆشیالمیدیام کرد، خێرا دەستمدایە قەڵەم و لەجیاتی هەر کوردێکی بەشەرەف هاوارم کرد:
پیرۆزتبێ ئەو پۆستە مەزنە ئەی پڕۆفیسۆرەکەی قەرەداغ
بمبوورە برای قەرەداغی، زۆر دواکەوتم لە پیرۆزبایی !!
تەها ئەمین - سلێمانے. ‟
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان