بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی
لەنێو ئەو هەموو ڕووداو و هەواڵە سەخت و دژوارانەی ڕۆژانە گوێبیستیان دەبین کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان ڕوودەدەن، هەواڵی هەڵبژاردنی ڕۆڵە و زانایەکی میللەتەکەمان بە سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان مایەی شانازی و دڵخۆشیمانە. بەناوی خۆم و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین، نزای خێر و سەرکەوتنتان بۆ دەکەم لە ئەرک و بەرپرسیارێتیتان. گەلی کورد و گەلانی موسوڵمانی جیهان بە ئومێدەوە لە ڕۆڵی جەنابتان و یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان دەڕوانن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و کۆتاییهێنان بە گرفت و قەیران و ململانێ و جەنگەکان. هیوادارم هەمیشە دۆزی ڕەوای گەلەکەمانت لەیادبێت و هەوڵی ئاشتییانەتان بەردەوامبێت. دووبارە پیرۆزبێت، هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
محەمەد حاجی مەحمود
گوڵەخانە
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان