5 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

فیقهی بانگەواز لەژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا

Image

(فیقهی بانگەواز لەژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا) كتێبێكی پ.د. عەلی قەرەداغییە كە دەیەوێت لە چوارچێوەیدا، ڕۆڵی گرنگی بانگەوازمان پێ بناسێنێت و بەشێوەیەكی زانستی ڕاڤەی فیقهی بانگەوازمان بۆ بكات.

سەرەتا لە ناساندن و پێناسەكردنی زاراوەی بانگەوازەوە دەست پێدەكات و دواتریش زاراوە ئاوێتەی (فیقهی بانگەواز).  پاشان تایبەتمەندییەكانی بانگەوازی ئیسلامی ڕوون دەكاتەوە (كە چییە و لەپێناو چیدایە؟).

دواتر د. عەلی چوار پایەی سەرەكیی بانگەواز دەستنیشان دەكات و باسی هەر یەكێك لە پایەكان دەكات. كە یەكەم پایە بانگخواز دەنوێنێت و نیشانەكانی بانگخوازی سەركەوتوو بەپێی قورئان و سوننەت دیاری دەكات. دووەم پایە بانگ بۆكراوە و ڕوونی دەكاتەوە كێیە و پێویستە چۆن هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت و ببینرێت. سێیەمین پایە بابەتی بانگەوازەكەیە و ئەویش بریتییە لە ئیسلام. پاشان چوارەم پایە هۆیەكانی گوزارشت كردن لە بانگەواز دەنوێنێت، واتە ئەو شێواز و ئامڕازانەی بەهۆیانەوەی بانگەواز دەگەیەنرێت بە بەرامبەر.

پاشان لە بەشێكی تری بابەتی كتێبەكەیدا، ئاماژە بە گرێدانی ڕەسەنایەتی بە هاوچەرخی دەدات، بەجۆرێك بانگەوازی سەركەوتوو بە بانگەازێك لە قەڵەم دەدات كە هەردوو ئەو چەمكەی پێكەوە گرێ دابێت.

لە بابەتە دواییەكانی كتێبەكەیدا، نووسەر ئاماژە بە  سێ كار و فەرمانی گرنگ دەدات كە بۆ پڕۆسەی گەیاندن پێویستن، ئەوانیش: هۆكاری گوزارشت لێكردن، هونەری گوزارشت لێكردن، مێتۆدی گەیاندنی بانگەواز.

لە كۆتاییدا مەرجەكانی سەركەوتنی بانگەواز لە چەند خاڵێكدا بۆ خوێنەران ڕوون دەكاتەوە.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن موحەمەد موحەمەد حەمە میرزا.
  • ژمارەی لاپەڕە: 84
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2012

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە

Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی