ڕۆژی سێ شەممە بەرامبەر بە 6ی فێبرایەر سەرۆكی پەرلەمانی صۆماڵی، شێخ ئادەم موحەمەد نور مدوبي، گەیشت بە دیداری سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی.
هاوكات ئەمینداریی گشتیی لیژنەی گەلی صۆماڵی و ژمارەیەك سەرۆك لیژنەی تری پەرلەمانی صۆماڵی و بەڕێوبەری ئۆفیسی ڕێكخراوی خێرخوازیی قەتەڕ-لقی صۆماڵ و، سەرۆكی ڕێكخراوی زەمزەم و هەندێ هاوكار و یاریدەدەری سەرۆك پەرلەمان؛ ئامادەی دیدارەكە بوون.
گفتگۆی دیدارەكە لەبارەی چەند پرسێكی گرنگی هاوبەشەوە بوون، لەگەڵ باشتركردنی هاوكاری نێوان لایەنە حكومییەكان و ڕێكخراوە گەشەپێدەرەكان.
لە دەستپێكی دیدارەكەدا، سەرۆكی پەرلەمان بەخێرهاتنی لە دكتۆر عەلی قەرەداغی كرد و پێشوازیی هاتنی بۆ صۆماڵ لێكرد و هەوڵەكانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی بۆ گرنگی دان بە دۆزەكانی جیهانی ئیسلامی؛ بەرز نرخاند.
لای خۆشیەوە پ.د. عەلی قەرەداغی بیرۆكەكانی خۆی لەبارەی یاسا دانان و گرنگییانەوە خستە ڕوو، جەختی لەوە كردەوە جیهانی ئیسلامی پێویستی بە ڕێساگەلێك هەیە كە وێنەدانەوەی دۆزەكانی گەل و جیهانی ئیسلامی بێت بەشێوەیەكی گشتی. هەروەك چۆن باسی لە گرنگی بوونی یاسا ئیسلامییەكان كرد لە بانقە تازە گەشەسەندوو و چالاكەكانی صۆمالدا. وتەكانی بەهەمان شێوە باسەكانی گەشەپێدان و پشتگیریی ڕێكخراوە گەشەپێدەرەكانی وڵاتی گرتبووە خۆ كە بانگیی بۆ خستنە گەڕی هەوڵی زیاتر كرد لەم ڕووەوە.
سەرۆكی پەرلەمانیش لای خۆیەوە ئاماژەی بە خۆشحاڵییان بەم سەردانەی شاندەكە دەربڕی و جەختی كردەوە لە گرنگیی ڕۆڵی سەركردایەتی ڕێكخراوە گەشەپێدەرەكان لە بونیادنانی كۆمەڵگا و باشتر كردن و بەرز كردنەوەی بەها ئیسلامی و مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكان. هەروەك چۆن جەختی كردەوە لە گرنگیی چڕكردنەوەی هاوكاری و ئاڵوگۆڕ كردنی ئەزموون لە لایەنی كاروبارە مرۆیی و گەشەپێدانە بەردەوامەكانەوە.
جێی باسە كە سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایان، دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی "پڕۆژەی كافی" بۆ دابەشكردنی هاوكاریی مرۆیی و دابەشكردنی پڕۆژەی بچوك بچوك بۆ كەسە داهات سنووردارەكانی وڵات.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان