4 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی بەشداریی لە بۆنەی كردنەوەی مزگەوتی گەورەی جەزائیر دەكات

Image

ڕێزدار پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بە هاوەڵایەتیی پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی صەلابی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لە 23ی مانگی فێبرایەر؛ سەردانێكی بەرەو وڵاتی جەزائیر ئەنجامدا. ئەویش لەڕێی بانگهێشتانەیەكی فەرمییەوە لەلایەن وەزیری كاروباری ئایینی و ڕاگری مزگەوتی گەورەوە، بەبۆنەی كردنەوەی مزگەوتەكە و بە ئامادەبوونی پایەدار سەرۆك عبدالمجید تبون. هاوكات نوێنەرانی سەرۆكی یەكێتییەكەش دواتر هاتنە پاڵ شاندەكە، ،تا بەشداریی ئەو چالاكییەكانە ببن كە لە پەراوێزی سەردانەكەدا ئەنجاك دەدرێت، ئەوانیش شێخ محمد الحسن الددو، شێخ دكتۆر عصام البشیر، شێخ دكتۆر محمد غورمز.

شایەنی باسە مزگەوتەكەی جەزائیر، یان مزگەوتی گەورە یاخود مزگەوتی گەورەی جەزائیر (هەروەك لای خەڵك ئاشنایە)، پڕۆژەیەكی تەلارسازیی ئیسلامیی دیارە لە وڵاتی جەزائیردا. مزگەوتەكە دەكەوێتە شارەوانی (المحمدیة) لە شاری جەزائیری پایتەخت. پڕۆژەكە لە 28ی ئۆكتۆبەری 202 دەست بەكار بووە تا ببێتە سێیەم گەورەترین مزگەوت لەپاش مزگەوتەكانی مەككە و مەدینە.

كردنەوەی ئەم مزگەوتە گەورەیە لە جەزائیر، بۆنەیەكی زۆر گرنگە چونكە دەبێتە هۆی زیاتر كۆكردنەوەی مسوڵمانان لەیەكتری..

هەروەك چۆن سەردانەكەی پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی و ئەندامانی شاندەكە بۆ مزگەوتەكە، هەلێكە بۆ گەرم كردنەوەی هاریكاریی كلتووریی و ڕۆشنبیری لەنێوان جەزائیر و یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان. سەرەڕای ئەوەش، سەردانی شاندەكە و ئامادەگییان لە كردنەوەی مزگەوتەكەدا، وێنەدانەوەی هاوكاری و پشتیوانیی نێودەوڵەتییە بۆ ئەم پڕۆژە گرنگە.

پێشبینی دەكرێت سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی و ئەندامانی شاندەكە، ببێتە هۆی توند كردنەوەی پەیوەندییە كلتووری و ڕۆشنبیرییەكانی نێوان جەزائیر و  یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان و تیژ كردنەوەی هاوبیریی لەئاست كەلەپووری ئیسلامیدا.

هاوكات ئەم سەردانە، بە هەلێك دادەنرێت بۆ ئەوەی هەردوو لایەن، لە بواری كاروباری ئایینی و زانستیدا، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری بكەن؛ كە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد كردنی هاوكاری و لەیەك تێگەیشتن لەنێوان مسوڵماناندا.

 

چەند زانیارییەك لەسەر مزگەوتەكە:

مزگەوتەكە 1200 شوێن دەستنوێژی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیری و كلتووری و كتێبخانە. هەروەها ڕووبەری هۆڵی نوێژەكەی 28000 مەتر دووجایە و جێگەی 36000 نوێژخوێنی پیاو و 8000 نوێژخوێنی ئافرەتی تیادا دەبێتەوە. تەواوی ڕووبەرەكەی جێگەی 120 هەزار نوێژخوێنی تێدا دەبێتەوە.

 

Image Image Image Image Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی