پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، نیوەڕۆی دووشەممە پێشوازیی كرد لە شاندێكی دامەزراوەی گەشەپێدان و شارستانی (AXIS) سەر شاری سكۆپیای پایتەختی مەقدۆنیای باكوور.
كە شێخ (رفعت شریف) سەرۆكایەتی دامەزراوەكە دەكات و شێخ (فوزي مصلح) جێگریەتی.
هاوكات (د. خیرالدین خوجة) ئەندامی لیژنەی ئەمیندارانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان – نوێنەری وڵاتانی باڵكان (بلقان)؛ ئامادەی دیدارەكە بوو.
گفتگۆی دیدارەكە بریتیی بوو لە ڕێگاكانی دروستكردنی هاوكاری لەنێوان یەكێتیی زانایان و دامەزراوەی (AXIS) و، بڵاو كردنەوەی ئیسلام و چاپ كردنی كتێب و، ڕێكخستنی ڕاهێنان بۆ پێشەوا و وتاربێژانی وڵاتانی باڵكان (یۆگۆسلاڤیا، ڕۆمانیا، بولگاریا، ئاڵبانیا، یۆنانی و بەشی ئەوروپایی تورکیا).
شایەنی باسە كە دامەزراوەی گەشەپێدان و شارستانی (AXIS) ڕێكخراوێكی ناحكومییە و لەساڵی 2019 دامەزراوە، بارەگای سەرەكیی ڕێكخراوەكە لە شاری سكۆپیایە و لە هەرێمی مەقدۆنیای باكوورییەوە سەری هەڵداوە.
دامەزراوەی (AXIS) كار بۆ ڕێكخستنی چالاكیی جۆربەجۆر دەكات، وەك سێمینار و كۆنگرە و كۆڕ و كۆبوونەوە، سەرەڕای ڕێكخستنی خولی گەشەپێدان بۆ تاك و دامەزراوەكانی تر.
هەرەوها دامەزراوەكە لەپێناو ئامانجەكانیدا، كار لەسەر بڵاوكردنەوەی توێژینەوە و كتێب دەكات، هەروەك چۆن كار دەكات بۆ ڕێكسختنی هەوڵ و كۆششەكان و بەستنی هاوپەیمانیی لەگەڵ دامەزراوەكانی تر لەپێناو ئامانجە هاوبەشەكاندا.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان