4 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ. د. عەلی قەرەداغی لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتیدا، وتارێكی پێشكەش كرد

Image

بەرەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە، لە دەوحەی پایتەختی قەطەر، كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بەسترا لەسەر (پاراستن و بەردەوامی دان بە ڕۆڵی بانقە جینییەكان لە پاراستنی سەرچاوە بۆماوەییەكان و بەدی هێنانی ئاسایشی خۆراكیی بەردەوام)، كە وەزارەتی پارێزگار لە وڵاتی قەطەر ڕێكی خستبوو و ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند.

یەكێك لە دیارترینی گوتەبێژان، پ. د. عەلی قەرەداغیی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان بوو. كە توێژینەوەیەكی زانستیی پێشكەش كرد بە ناونیشانی (ژینگە و پاراستن و بەردەوامی دان بە سەرچاوەكانی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە).

بەڕێزیان لەمیانەی گوتارەكەیاندا، تیشكیان خستە سەر سیستمی مەقاصیدی و ئەخلاقی و ڕۆڵیی زیندوویان لە پاراستنی ژینگەدا، سەرەڕای دۆزینەوەی پەیوەندیی مەقاصد بە ژینگەوە و بنەمای ئەخلاقیی پێویست بۆ مامەڵە لەگەڵ كردنی.

هاوكات بەڕێزیان باسیان لە دیارترین سیماكانی چاكسازیی ژینگەیی كرد لە پەیڕەوی ئیسلامیدا و دیارترینی ئەو بنەما مەقاصدییانەیان نیشاندا كە لە هزری ئیسلامیدا بۆ بەردەوامیی دان بە پاراستنی سەرچاوە ژینگەییەكان، دامەزراون.

 

شایەنی باسە كۆنگرەكە لە كۆبوونەوە و  ۆركشۆپەكانیدا، بابەتەكانی پاراستنی جۆرە زیندەییەكان و پاراستنی سەرچاوە بۆماوەیی و خۆراكی و كشتوكاڵییەكانیشی؛ لەخۆ گرتبوو. هەروەها ۆركشۆپەكان لە میانەی پێشانگای ئێكسپۆی 2023 بۆ سەوز كردن؛ سازدران.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی