3 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د. عەلی قەرەداغی لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

Image

‫پ. د. عەلی قەرەداغی، لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی پەیامەکە:

(لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا..‬
‫بەڵێ تەنها یەک ڕۆژی جیهانییە..‬
‫بەڵام لە غەززە هەموو ڕۆژێک ڕۆژی جەنگی کوشتارە دەرهەق بە ژن و شەرەف و شکۆی ئیسلامیی فەلەسطینی، کە ئەویش پیسترین سوپا ئەنجامی دەدات..‬
‫ئیسلام هیچ جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئافرەت ڕەوا ناکات، چ لە جەنگدا و چ لە ئاشتیدا..‬
‫بەڵکو ئایینی ڕاستمان جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن و نرخاندنی ژن دەکاتەوە لە هەموو دەم و ساتێکدا، نەوەک تەنها لەیەک ڕۆژی دیاریکراودا..‬
‫چونکە ئیسلام فێرمان دەکات کە ژن هاوبەشی ژیان و کۆمەڵگایە و ئەرک و مافی تایبەت و ڕێزداری خۆی هەیە.. هەر بۆیە پێویستە لەسەر مسوڵمانان هەموو ڕۆژێک ئاهەنگ بۆ ژن بگێڕن و ڕێزی لێ بنێن؛ نەک تەنها یەک ڕۆژی دیاریکراو..‬
‫ئەی لە بەرامبەردا دوژمنی داگیرکارمان چی دەکات؟ سوکایەتی بە ژن دەکات، هەموو ئەوەی کە دەگوزەرێت جەنگە بەرامبەر ژن.‬
‫بەڵێ لە ڕۆژی جیهانیی ژندا، لەلایەن پیسترین سوپاوە جەنگ لە دژی ژن و شکۆی مسوڵمانی فەلەسطینی هەڵگیرسێندراوە. ‬
‫کەی جیهان لەم دووڕووییەی دەکەوێت و کەی هێز و ورەی ئیسلامیمان دەجووڵێت؟‬)

 

شایەنی باسە بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە، ٩٠٠٠ ژن گیانیان سپاردووە. واتە ڕۆژانە ٦٣ ژن گیانیان دەسپێرن کە ٣٧یان دایکن، لە کاتژمێرێکدا ٢ دایک شەهید دەبن. ١.٩ ملیۆن خەڵک ماڵەکانیان لە غەززە بەجێ هێشتووە، کە ١ ملیۆنیان ژنن. ٣٠٠٠ ژن بوونەتە بێوەژن و شوێنێکی سەلامەت نییە بۆیان. ئەگەری هەیە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ٥٥٠٠ ژنی دوگیان منداڵەکانیان بهێننە دونیاوە و ئەگەری هەیە ٨٤٠ لەو ژنە دووگیانانە کێشەی منداڵ بوونیان بۆ دروست ببێت. ئەمە لەکاتێکدا نەخۆشخانەکان پەکیان کەوتووە و بەنزین بەردەست نییە لە شارەکەدا.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی