8 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پەیامێک لەدکتۆر عەلی قەرەداغیەوە سەبارەت بە بەهاناوە چوونی هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆک

Image

دوابەدوای ئەو شەپۆلە باراناوییەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە بە گشتی، ئەمڕۆ شەپۆلەکە لافاوی زیانبەخشی لە چەن شارێکی وەک دهۆک و هەولێر خستەوە. شایەنی باسە لافاوەکەی دهۆک زیانێکی زۆریی ماددیی بەدوای خۆیدا هێناوە و چەندەها کەسی بێ لانە کردووە. لای خۆشیەوە پ. د. عەلی قەرەداغی، لەگەڵ هەست کردنی بە بەرپرسیارێتی پڕ کردنەوەی پێویستییەکانی خەڵکی ئەو دەڤەرە؛ پەیامێکی بڵاو کردەوە لەپێناو بەهاناوە چوونی خەڵکی ئەو ناوچەیە و گرنگیی کۆمەک کردنیان. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

 

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

 بەهاناوە چونی خوشک و براکانتان لەپارێزگای دهۆک ئەرکێکی ئاینی و مرۆڤایەتی و نیشتیمانیە.
داوا لەهاوڵاتیانی جوامێری کوردستان دەکەم کە هەمیشە پێشەنگن لەبەهاناوە چوون و کاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی، ئێستاش خەڵکی پارێزگای دهۆک کەبەهۆی کارەساتی سروشتی لافاوەوە دوو هاوڵاتیان شەهید بوون و زیاتر لە 300ماڵ بێ حاڵ و ماڵ بوون، پێویستیان بەهاوکاری ئێمەیە.
لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی 7ڕۆژ ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕادەسپێرم بەکۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک، بەپشتیوانی خودای گەورەو هاوڵاتیانی خێرخوازی هەرێمی کوردستان لەناوەوەو دەرەوەی  کوردستان

دکتۆر عەلی قەرەداغی
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی